بە دیمەن

چالاکوانانی ژنێڤ: بە ڕۆحی ژیانەوە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین

چالاکی ئێشکگریی ئازادی کە بەخواستی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە پێش ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت، لە هەفتەیی ٢٥٣هەمینی خۆییدا پەیامی 'بە ڕۆحی ژیانەوە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین' درا.

ئێشکگریی ئازادی

چالاکیی ئێشکگریی ئازادی کە لە ٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە هەموو ڕۆژانی چوار شەممەیەک لە پێش ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە شاری ژنێڤی سویسرا ئەنجام دەدرێت، لە ٢٥٣هەمین هەفتەییدا بەردەوام بوو. لە چالاکییەکەدا کوردستانیان بۆ پێکهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بانگەوازی لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان دەکەن ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

چالاکی ئەم هەفتەیە، لە کەسێتی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان؛ ئەندامی کۆنسەی سەربازیی هەپەگە و یەژا ستار ڕۆژین گەڤدا (سورەییا ئاسڵان)، نوژیان ئامەد (ئەسرا تان)، فەرماندەی هەپەگە ئارمانج کەربۆران (حوسەین ئاکدۆغان) و ڕێبەر ئامۆناس (محمەد تەمیزەر)دا بە ساتێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.

لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ عوسمان تەکین قسەیکرد و لە قسەکانیدا جەختی لە فراوانکردنی هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە و گوتی: "لێرەدا جارێکی دیکە بەڵێنمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دووپاتەکەینەوە. وەک چۆن بە جەختکردنەوە لە تێکۆشانمان دەوڵەتی تورکمان ناچار بە هەنگاونان کرد. بە دڵنیاییەوە بە ڕۆحی ژیانەوە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و مافەکانی گەلی کورد بە دەست دەهێنین."

تەکین لە قسەکانییدا کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکانی شەرمەزار کرد و گوتی: "پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بە سیاسەتە قڕکارییەکان بهێندریت.

چالاکییەکە تا کاتژمێر ١٧:٠٠ درێژەی هەبوو.