دامەزراوە کوردییەکانی سویسرا بانگەوازی پشتیوانیان بۆ شیخ مەقسوود و ئەشرەفییە کرد

جەدەکە-سویسرا و یەژەکە-سویسرا لە دژی هێرشەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا لەسەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشەرەفییەی حەلەب بانگەوازی بەشداربوونی چالاکییان لە کوردستانیانی ئەورووپا کرد.

کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردانی سویسرا (جەدەکە-سویسرا) و یەكێتی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە-سویسرا) پەیوەست بە هێرشی هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا بۆسەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی هابەشیان بڵاوکردەوە و داوای ئەنجامدانی خێرای چالاکییان کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "لە دژی هێرشی چەتەکانی سەر بە حکومەتی ڕاگوزەری سووریا نابێت هیچ کەسێک بێدەنگ بێت" و بانگەوازی بەشداربوونی لە گەلان، هێزە دیموکراتیخوازەکان و کەسانی خاوەن ویژدان کرد هەڵوێست وەرگرن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە ئەم هێرشانە بە تەنها لە دژی گەلی کورد نییە، هاوکات لە دژی خواستی ژیانی شکۆدارانە، ئازاد و یەکسان کراوە و ئەم بانگەوازەی کراوە: "لە سەرووی هەموویەوە لە گەلی کورد بانگەوازی لە ڕێکخراوە وڵاتپارێزەکان، لایەن دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان دەکەین لەو هەرکوێیەک هەن چالاکی ئەنجام بدەن و بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە."

جەدەکە-سویسرا و یەژەکە-سویسرا، ئاماژەی بەوەدا پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ چەندین چالاکی لە شارەکانی زیورخ، وینتەرتور، ژنێف، بیلینزۆنا، لوزیرن، بیل و بێرنی سوسیرا  سویسرا ئەنجام دەدەن و بانگەوازی بەشدابوونی لە هەموان کرد.