فیدراسیۆنەکە بۆ ٢٧هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، بانگەوازی ئەنجامدانی چالاکییەکی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کرد. ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بە ڕێپێوانی ئازادی فراوان لە دژی پیلانگێڕی، بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ڕێکدەخرێت و لە ١١ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی ڕیپابلیک دەستپێدەکات.
لە چوارچێوەی بانگەواز بۆ چالاکییەکە، پۆستەر و بڵاوکراوە لە پاریس دابەشکرا، هەروەها سەردانی پیشەوەرانکرا. لە سەردانەکاندا هاوسەرۆکانی فیدراسیۆنی باکووری فەڕەنسا، فەوزیە ئەردەمیرجی و ئازاد دۆغان، ئەندامی دیوانی کەجەدەکە-ئە موراد جەیلان، هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی کەجەدەکە-ئە فاتۆش گۆکسونگور، ئەندامی تەژەکە-فە خانی ئاکدۆغان، دۆنی گوزەل، شوکران ئاکدۆغان و لە کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان جەلیل ئاکدۆغان بەشداربوون.
لە سەردانەکاندا ئاماژە بەوەکراوە ئەو چالاکییەی بڕیارە لە ٢٧هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا بەڕێوە بچێت، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گرنگییەکی زۆری هەیە. هەروەها جەخت لەوەشکراوەتەوە پیلانگێڕییەکە بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد پووچەڵ کرایەوە و بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژن بێمانا کرا.
فیدراسیۆنی باکووری فەڕەنسا بە تایبەتی بانگەواز لە گەلی کورد و هەموو دۆستانی کرد لە ڕێپێوانەکەی ١١ی تشرینی یەکەم بەشداری بکەن.