لە ئۆسلۆ بە چالاکییەک پشتیوانی بۆ گەلی بلوچ دەربڕا
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ڕۆژی ٥ـی تشرینی یەکەم، کۆمیتەی پشتیوانی بلوچ لە پێش پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە چالاکییەک پشتیوانی بۆ تێکۆشانی گەلی بلوچ دەربڕی.
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ڕۆژی ٥ـی تشرینی یەکەم، کۆمیتەی پشتیوانی بلوچ لە پێش پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە چالاکییەک پشتیوانی بۆ تێکۆشانی گەلی بلوچ دەربڕی.
چالاکییەکە کە دوێنێ کۆمیتەی پشتیوانی بلوچ ڕێکی خستبووە، کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)ـی نەرویجیش بە ئامانجی پشتیوانی گەلی بلوچ بەشداربوو. لە چالاکییەکەدا یادی قوربانیانی گەلی بلوچ کرایەوە کە لە سەروەختی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە شارەکانی زهیدان و هاش لە پارێزگای بلوچستان لە 'هەینی خوێناوی'دا گیانیان لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە کوژران.
لە چالاکییەکەدا کە نوێنەرانی کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)ـی نەرویج وەک نوێنەری کوردان بەشداربوون، بە هەڵگرتنی ئاڵای پەژاک و وێنەی زیندانیانی ژنی سیاسی کورد جۆشییان دایە گردبوونەوەکە و بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک پشتگیری گەلی کوردییان بۆ گەلی بلوچ دەربڕی.
هەر لە چالاکییەکەدا پارت و ڕێکخراوی دیکەش پەیامی پشتیوانیان خۆیان ڕاگەیاند. چالاکییەکە بە گوتنەوەی درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "زانست و ئازادی" کۆتای هات.