مەسەدە لەگەڵ دامەزراوەکانی ئەڵمانیا کۆبووەوە
هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی مەسەدە لە ئەڵمانیا لەگەڵ دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە کۆبووەوە.
هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی مەسەدە لە ئەڵمانیا لەگەڵ دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە کۆبووەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک (مەسەدە)، هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی مەسەدە حەسەن محەمەد عەلی لەگەڵ دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوەی ئەڵمانیا کۆبووەتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، حەسەن محەمەد عەلی لەگەڵ دامەزراوەی (Friedrich-Ebert-Stiftung) سەر بە پارتی سۆسیال دیموکرات کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، ڕۆڵی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە خەباتی سیاسییدا تاوتوێ کراوە.
هەروەها لەگەڵ دامەزراوەی (Heinrich-Böll-Stiftung ) سەر بە پارتی سەوز کۆبووەوەتەوە، باس لە گرنگیی پەرەپێدانی ڕۆڵی ژنان و بەشدارییان لە ژیانی مەدەنی و سیاسی کراوە.
هەروەها هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی مەسەدە، لەگەڵ دامەزراوەی (Rosa-Luxemburg-Stiftung) سەر بە پارتی چەپ کۆبووەوەتەوە، بارودۆخی ئێستای سووریا و دادپەروەریی ڕاگوزەر تاوتوێ کراوە.