بە دیمەن

ڕێپێوانی ژنان گەیشتە مێرسین: چارەسەر لە ئیمراڵییە

ئەو چالاکوانانەی بە درووشمی "بەهیواوە بەرەو ئازادیی ڕێپێوان دەکەین" لە ڕۆژی پێنجەمدا لە مێرسین لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازییان لێ کرا، جەماوەر داوایان کرد ڕێخۆشکەریی بکرێت بۆ سیاسەتی دیموکراتیک.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە درووشمی "بەهیواوە بەرەو ئازادیی ڕێپێوان دەکەین" ڕێپێوانێکی لە ئامەدەوە بەرەو ئەنقەرە دەست پێ کردبوو، لە ڕۆژی پێنجەمدا ڕێپێوانەکەی ژنان گەیشتە مێرسین. لە پارکی باریش بە بە پانکارتی "بەهیواوە بەرەو ئازادیی ڕێپێوان دەکەین" و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی ئازاد بکە ڕێبەرێتی" و "مافی هیوا دوا ناخرێت" و "ئەندازیاری ئاشتی لە ئیمراڵییە" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" ژنان دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ هەڵواسرا

پاشان جەماوەر بەرەو بینای دەم پارتی لە ناوچەی ئاکدەنیز، ڕێپێوانیان کرد و هەڵپەڕین، پاشان پانکارتی "شۆڕشی زیهنیەتی ڕێبەرێتیمان هیوا دەبووژێنێتەوە" و پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ بە بیناکەدا هەڵواسرا.

پەیامی ڕێبەر ئاپۆ خوێنرایەوە

دواتر پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕێپێوانکەرانی ژن خوێنرایەوە، پاشان پەیامی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا و هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ و پەرلەمانتاری پێشووی زیندانیکراو سەمرا گوزەل خوێنرایەوە.

'پێویستە کۆمیسیۆن دەستبەجێ لەگەڵ ئۆجالان کۆببێتەوە'

دواتر چالاکوانی تەژەئا، ئەیلەم ساریجا ڕایگەیاند یەکەم هەنگاوی ئاشتی شکاندنی گۆشەگیری و کردنەوەی زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیکە، جەختی کردەوە کە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، تیشکی خستەسەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان و گوتی: "ناونیشانی چارەسەری دیموکراتیک، بە ئیمراڵییدا تێدەپەڕێت. خواستی ئازادیی جەستەیی ئۆجالان تەنها ئازادبوونی کەسێک نییە، ئازادبوونی فەلسەفەیەک و ئازادبوونی ژنانە".

دواتر سینڤزیۆنێک نیشاندرا، ژنان سبەی لە مێرسینەوە بەرەو ئەنقەرە ڕێپێوان دەکەن.