بە دیمەن

سیاسەتمەداری کورد محمد چاکاس ئازادکرا

سیاسەتمەدار محمد چاکاس کە لە گرتووخانەی ئولزەنی ئەڵمانیا ئازادکرا، بە هەلهەلە و چەپڵەڕێزان پێشوازی لێ کرا.

سیاسەتمەداری کورد محمد چاکاس دوای پێنج ساڵ، بە مەرجی ئازادکردن لەژێر چاودێریدا، ئازادکرا. بەڵام، ئەڵمانیا بەهۆی ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی چاکاس بۆ مافی پەنابەری و نەبوونی ڕێگەپێدانی بۆ مانەوە لە وڵاتەکە، بەردەوامە لە هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی بۆ تورکیا. 

بۆ پێشوازیکردن لە چاکاس لە کاتژمێرەکانی سەر لەبەیانییەوە چەندین کەس لە شارەکانی وەکو هامبۆرگ، هانۆڤەر و شارەکانی تری ئەڵمانیاوە هاتوونەتە بەردەم زیندانەکە و کۆبوونەتەوە و هەڵپەڕکێیان کرد. هاوسەرۆکی کۆن-مەد کەرەم گۆک و هاوسەرۆکی فەد-دەم حەکیم یوسف و لەتیف کاراکاشیش بەشدارییان لە پێشوازییەکەدا کرد. 

هاوسەرۆکان لە پێشوازییەکەدا قسەیان کرد و سیاسەتەکانی فشاری ئەڵمانیایاهن دژی کورد شەرمەزارکرد و باسیان لە هەڵمەتەکان دژی هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی چارکاس کرد. چالاکوانی ئەڵمانیش، سۆفیا باسی لە گرنگیی هەوڵەکانی یەکگرتوویی کرد. 

محمد چارکاسیش سپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد، کە هاتوونەتە پێشوازی و ڕایگەیاند، کە هەڵمەتەکە بۆ تەنها کەسێک ئەنجام نەدراوە. چاکاس وتی، "ئەو خەباتە بۆ دادپەروەری ئەنجامدرا و ئەنجامی هەبوو. ئەگەر مرۆڤ باوەڕی بە شتێک هەبێت و هەوڵی بۆ بدات، بێگومان ئەنجامی دەبێت. کورد چیتر وەکو پێشوو نییە. کورد ئیتر بەهێزە. پێویستە دەوڵەتی ئەڵمانیا لەم ڕاستییە تێبگات و بەگوێرەی ئەوە هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت. ئێمە گەلێکین، کە بە فەلسەفەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ژن، ژیان، ئازادی درێژە بە تێکۆشان دەدەین. تاوەکو هەموو هەڤاڵانمان و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبن، تێکۆشانەکەمان درێژەی دەبێت." 

دوای ئەوەی داوای مافی پەنابەرێتییەکەی چاکاس لە ئەڵمانیا ڕەتکرایەوە، چووە ئیتاڵیا و سەرلەنوێ داواکاری پێشکەشکرد. بەڵام، لەبەر بڕیاری بڕیار(ئاگاداری سوور)ی ئینتەرپوڵ، لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ـدا لە ئیتاڵیا دەستگیرکرا و ڕادەستی ئەڵمانیا کرا. لەلایەن دادگای باڵای ئیتاڵیی سەلەوە بە دوو ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی سزادرا، سزاکەی بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە بوو. 

سەرەڕای ئازادکردنی، بە بیانووی نەبوونی مافی مانەوە، بڕیاری ڕادەستکردنی لەدژ دەرکرا. دیپۆرتکردنەوەی کە لە ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٥ بڕیاری لەسەر درابوو، بەهۆی ناڕازیبوونی ڕای گشتی لەلایەن دادگای لونبێرگەوە ماوەیەک ڕاگیرا. دانیشتنی نوێ لە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ـدا بەڕێوەدەچێت.