ئاگرێکی بەرفراون لە سنووری پێنجوێن کەوتەوە

ڕاگەیاندرا ئاگرێکی بەرفراوان لە گوندی کەژانی سنووری پێنجوێن کەوتووەتەوە و نزیکەی ٤٠ دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە سووتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردەوە، لە سنووری گوندی کەژان لە سنووری پێنجوێن ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و ٤٠ دۆنم لە پوش و دارستانی سرووشتی سووتان و زیانیش بە ژینگەی سنورەکە گەیشتووە.

ئاماژەش بەوەکراوە، کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن بە هاوکاری و هەماهەنگی  ژینگە دۆستان، دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. هەروەها دەستنیشان کراوە، هۆکاری كەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەوبارەوە بەردەوامە.