لە ناڕەزایەتییەکانی مەغریبدا دوو کەس کوژران
ناڕەزایەتییەکانی مەغریب کە بە داوای باشترکردنی سیستەمی پەروەردە و چاودێری تەندروستی دەستیپێکرد، لە پەرەسەندندایە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ناڕەزایەتییەکانی مەغریب کە بە داوای باشترکردنی سیستەمی پەروەردە و چاودێری تەندروستی دەستیپێکرد، لە پەرەسەندندایە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
شەوی چوارشەممە هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لەو گروپانە کرد کە لە شارۆچکەی لقلیا نزیک ئاگادیر، هەوڵیان دەدا دەستبەسەر ناوەندی پۆلیسدا بگرن.
دەسەڵاتداران دەڵێن هێرشبەرەکان هەوڵیانداوە بنکەی پۆلیس بسووتێنن و دەست بەسەر تەقەمەنی و چەکەکانیدا بگرن. لەو ڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
هەرچەندە کۆمەڵەی گەنجانی 'GenZ 212' کە خۆی لە مەدیای دیجیتاڵیدا بەڕێکخستن کردووە و ناڕەزایەتیەکانی وڵات بەڕیوە دەبات، چالاکییەکانی بە "ئاشتیانە" وەسف دەکات، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چالاکییەکانی لە شارەکەدا پەرە پێداوە.
لە خۆپیشاندانی شارەکانی وەک کازابلانکا، تانجە و تەتواندا دروشمی" کۆتایی بە گەندەڵی بێنن" و "ئازادی، شکۆ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی"دەوترێنەوە. هەروەها داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەزیز ئاخانووش، سەرۆکوەزیران دەکرێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی ٣٠٠ کەس کە زۆرینەیان کارمەندی ئاسایشن برینداربوون و زیاتر لە ٤٠٠کەسیش دەستبەسەر کراون. هەروەها زیاتر لە ١٤٠ ئۆتۆمبێلی پۆلیس سووتێنراون و هێرش بۆ سەر بینا و بانکە حکومییەکان ئەنجامدراوە.
کۆمەڵەی گەنجان 'GenZ 212' لە لێدوانەکانیدا باس لەوە دەکات کە توندوتیژی ڕەتدەکاتەوە و کارەکانی لە چوارچێوەی " وڵاتپارێزیدا و بۆ محەمەد شای چوارەم" ئەنجام دەدات.