ئۆکرانیا بە سەدان درۆن هێرشی کردە سەر ڕووسیا
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، دوێنێ شەو ئۆکرانیا هێرشێکی چڕی درۆنی ئەنجامداوە. بەپێی وەزارەتەکە ٢٥١ درۆنی ئۆکرانی لەناوبراون.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، دوێنێ شەو ئۆکرانیا هێرشێکی چڕی درۆنی ئەنجامداوە. بەپێی وەزارەتەکە ٢٥١ درۆنی ئۆکرانی لەناوبراون.
بەپێی وەزارەتەکە، ٤٠ درۆن لە کریمە، ٦٢ لە دەریای ڕەش و پێنج درۆن لە دەریای ئازۆڤ خراونەتە خوارەوە. هەروەها بەشێکی زۆری هێرشەکان لە دەوروبەری نیمچە دورگەی کریمیە ئەنجام دراون کە ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت.
ئۆکرانیا لەم دواییانەدا هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزەی ڕوووسیا چڕتر کردووەتەوە. لە بەرانبەردا مۆسکۆ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تۆڕی کارەبای ئۆکرانیا ئەنجامداوە.
بەپێی ئەناڵیزەکانی ئاژانسی فرانس پرێس لە ئامارەکانی ISW، ڕووسیا لە کۆتایی مانگی ئەیلولەوە نزیکەی لەسەدا ١٩ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە، بەڵام ئاماژە بەوەکراوە لە مانگەکانی ڕابردوودا بەرەوپێشچوون لە بەرەکانی پێشەوە خاو بووتەوە.