جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئاتالای: بە بەشداریمان لە کۆڵن دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر دەکەین
نەجدەت ئاتالای وتەبێژی کۆمیتەی سویسرای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان وتی، "لە کۆڵن وەڵامی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ بدەینەوە. چەندە بەهێزبین ئەوەندە دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز دەکەین." -
دەستدرێژیکردنە سەر زیاتر لە ١٠٠ مێرمنداڵ لە کلێسادا دەشاردرێتەوە
دەرکەوت زیاتر لە ١٠٠ مێرمنداڵ لە کڵێسایەکی بەریتانیدا دەستدرێژییان کراوەتە سەر و ئەم دۆخە شاراوەتەوە. تاوانبارەکە لە ساڵی ٢٠١٨ بەبێ ئەوەی سزا بدرێت گیانی لەدەستداوە. -
موزیکژەن وێکەر: ئازادی بۆ ئۆجالان، ئازادی بۆ کوردستان!
کۆنستانتین وێکەر موزیکژەنی ئەڵمانی ڕایگەیاند؛ گەلی کورد پێویستی بە پشتیوانی نێونەتەوەیی هەیە وەک چۆن بۆ نیلسۆن ماندێلاکرا، دەبێت هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ئۆجالانیش دەست پێ بکەین." -
لە کەنەدا چالاکیی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' بەڕێوەچوو
لە تۆرنتۆ کە یەک لە شارە گەورەکانی کەنەدایە، بە هەزاران کەس لە پێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ رژانە شەقامەکان. -
پێویستە کوردستانیان ١٦ی تشرینی دووەم بەرەو کۆڵن بچن
چالاکوانان ڕایانگەیاند ١٦ی تشرینی دووەم بەشداری ڕێپێوان و گردبوونەوەکەی شاری کۆڵن دەبن و داوایان لە هەموو کوردستانیانی نیشتەجێی ئەوروپا کرد، بەبەشدارییان جارێکی تر لە کوڵن داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرز بکەنەوە. -
کۆنگرەی گەل: لە ١٦ی تشرینی دووەم وەڵامی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ و هێرشەکانی سەر گەل دەدەینەوە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند: "لە ١٦ی مانگ لە شاری کۆڵن، وەڵامی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ و هێرشەکانی سەر گەل دەدەینەوە. ١٦ی تشرینی دووەم دەکەینە ڕۆژێکی مێژوویی." -
لە بەریتانیا ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆتاییهات
لە لەندەن بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' بۆ ڕێپێوانی ١٠ی تشرینی دووەم، سەردانی ماڵ و شوێنی کاری هاوڵاتیان دەکرێت، ستاند دادەنرێت، لە ڕێگەی ڕادیۆەوە بانگەوازی دەکرێت و بەهەزاران پۆستەر و بڵاڤۆک بە مەبەستی بانگهێشتی ڕێپێوانەکە بڵاو دەکرێتەوە. -
کامپینی نێونەتەوەی لە ئەرجەنتین: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ!
لە ١٣تشرینی دووەم لە ئەرجەنتین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کامپین دەستپێدەکرێت. پەڕلەمانتاران و سەندیکاکاران بانگەوازییان بۆ بەشدار بوون لە کامپینەکە کرد. -
ئامادەرییەکان بۆ گردبوونەوەی کۆڵن بەردەوامە
لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دا ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆڵن ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت. ئامادەکارییەکانی چالاکییەکە دەستیپێکردووە. -
لە شاری لینز و گراز، دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل شەرمەزار کرا
کوردستانیانی دانیشتووی لینز و گراز بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی مێردین، ئێلح و خەڵفەتی، چالاکی شەرمەزاریان ئەنجامدا. -
سەپاندنی قەیوم لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە
لە دژی کودەتای قەیوم لەسەر شارەوانییە کوردییەکان، لەسەر ئاستی نێونەتەوەی ناڕەزایەتی نیشاندرا. -
ترەمپ لە فلۆریدا وتاری سەرکەوتنی پێشکەش کرد
بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی خولی ٤٧ەمینی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەردەکەوێت کە ترەمپ سەرکەتووە. لە ئەنجومەنی نوێنەران دۆخەکە نادیارە. ترەمپ لە فلۆریدا وتاری سەرکەوتی پێشکەش کرد. -
قۆناغێکی گرنگ لە ئەمریکا: هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ٢٠٢٤
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە. بڕیارە سبەی چوارشەممە سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکاند دیاری بکرێت. -
پەیامی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیتالیا دەنگی دایەوە: روانگە و هەڵوێستێکی دیموکراتیکە
سیناتۆری پێشوو جیۆڤانی ڕوسۆ سپێنا وتەبێژی کۆمیتەی 'ئازادیی بۆ ئۆجالان لە ئیتالیا' پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆی بە هەڵوێستێکی دیموکراتیک بۆ چارەسەری هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، "ڕووداوەکانی ئەم دواییە هێزی ئۆجالان، پەکەکە و گەلی کورد نیشان دەدەن." -
کۆبوونەوەی گەل لە نۆرماندی: گۆشەگیری بەردەوامە، بەرخۆدانیش بەردەوام دەبێت
سیاسەتمەدار مستەفا ساریکایا باسی لەوەکرد، کە لە ئەنجامی هەڵمەتی ئازادی و بەرخوداندا دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدراوە و وتی، "ئەوە پرۆسەیەکی چارەسەری نییە. نابێت مرۆڤ بخەڵەتێت. تا ئەو کاتەی رێبەرایەتی ئازاد دەبێت ئەم هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت". -
بەهۆی لافاوەوە لە ئیسپانیا زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە لافاوەکەی ئیسپانیا زیاتر لە ٢٠٠ کەس ژیانیان لەدەستداوە. کارەکانی رزگارکردن و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی لافاوەکە بەردەوامە و ئەگەری ئەوە هەیە ئاماری زیانە گیانییەکان بەرزتر ببێتەوە. -
لە ئەوروپا رۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی ئەسینا، فرایبۆرگ و ووپیەرتاڵ ڕۆژی جیهانیی کۆبانێیان پیرۆز کرد. -
بانگەوازی کۆن-مەد بۆ چالاکی ١٦ی تشرینی دووەم
هاوسەرۆکانی کۆن-مەد بۆچالاکی ١٦ی تشرینی دووەم کە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت بانگەوازییان بۆ بەشداربوونی بەهێز کرد. -
کەجەدەکە-ئەوروپا: بە ڕۆحی بەرخۆدانەوە خاوەنداری لە ڕۆژئاوا و کۆبانێ دەکەین
کەجەدەکە- ئەوروپا، ڕۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆز کرد و داوای لە هەموو لایەک کرد، بەرخۆدان مەزنتر بکەن و لە پێناو ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشان مەزنتر و خاوەنداری لە کوردستان، ڕۆژئاوا و کۆبانێ بکەن. -
لە برلین بۆ وریشە مورادی و زیندانیانی سیاسی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد
کۆمیتەی کەژار لە برلین بۆ وریشە مورادی و زیندانیانی سیاسی دیکە کە لە ئێران سزایەکی قورس و حوکمی لەسێدارەدان بەسەریاندا سەپێنراوە مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد. -
لە پاریس یادی شەهیدانی تشرینی یەکەم کرایەوە
بە چالاکییەک لە قەراغی شاری پاریس یادی شەهیدانی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. -
یەژەکە-بەلژیکا، بانگەوازی بەشداربوونی لە هەڵمەتی "تیشکی خۆر" و ڕێپێوانی شاری کۆڵنی کرد
بزووتنەوەی ژنانی کوردی بەلژیکا (یەژەکە-ب) لە ڕایگەیاندراوێکدا خاوەنداری خۆی لە هەڵمەتی "تیشکی خۆر" کە لە ئەوروپا دەستیپێکردووە ڕاگەیاند و هەروەها بۆ ڕێپێوانی مەزنی ١٦ی مانگ، کە لە شاری کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت بانگەوازی بەشداربوونی بەهێزی کرد -
لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری بەرلین جانتایەکی پڕ لە تەقەمەنی دۆزرایەوە
پۆلیسی بەرلین ڕایگەیاند، بە دوای کەسێکدا دەگەڕێن کە جانتایەکی پڕ لە تەقەمەنی لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوچەکە داناوە و هەڵاتووە. وتەبێژی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، کە لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ئەو ڕووداوە بەردەوامە. -
کۆریای باکوور مووشەکێکی کیشوەربڕی تاقیکردەوە
کۆریای باکوور هاوکات لەگەڵ تاوانبارکرانی بە ڕەوانەکردنی هەزاران سەرباز بۆ ڕووسیا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانا ئەتۆمییەکانی، یەک لە بەهێزترین مووشەکەکانی خۆی تاقیکردەوە. -
دۆخی ئیسپانیا لە مەترسیدایە، لانیکەم ٦٣ کەس گیانایان لە دەستداوە
بەهۆی لافاوەوە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا لانیکەم ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا.