ئاژانسی ده‌وڵه‌تی توركیا دانی پێدانا
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوو-ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا دانی پێدانا كه له ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦ له كاتی به‌رخۆدانی گه‌لی كورد و ته‌ڤگه‌ری ئازادی له باكووری كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و پۆلیس كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوو-ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا دانی پێدانا كه له ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦ له كاتی به‌رخۆدانی گه‌لی كورد و ته‌ڤگه‌ری ئازادی له باكووری كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و پۆلیس كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوو كه ئاژانسی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی توركیایه، ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی گه‌ل و ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كورد له ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦ دانی به ڕاستییه‌ك دانا.
ئاژانسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تی به هێرشه‌كانی داگیركردنی عه‌فرین بدات، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه: «ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦ له شه‌ڕی په‌كه‌كه له شاره‌كان، ٧٧٢ سه‌رباز و پۆلیسی ئێمه شه‌هید بوون.»
حكوومه‌تی ئاكه‌په له‌و كاته‌دا كه به‌مه‌به‌ستی قڕكردنی كوردان هێرشی ده‌كرد، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی خۆی ده‌شارده‌وه. حكوومه‌ت ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی سیڤیل - YPSی زێده ده‌دا و ژماره‌ی ئه‌و سیڤیلانه‌ی كه خۆی ده‌یكوشتن ده‌شارده‌وه. ده‌رباره‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كانی خۆشیان ڕایانگه‌یاندبوو: «١١٣ كارمه‌ندی ئه‌منی شه‌هید بوون.»
درۆ‌كانیان له عه‌فرینیش به‌رده‌وامه
ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوو ده‌ریخست كه خۆی درۆ ده‌كات. به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌رباره‌ی عه‌فرین بڵاویان ده‌كاته‌وه دوورن له ڕاستی.
ش.