ئاگری: فەرماندەیەک و 8 سەربازی تورکیا کوژرران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی گەل - هەپەگە، دەربارەی چالاکی گەریلاکانیان لە ئاگری و جۆلەمێرگی باکوری کوردستان زانیاردا و رایگەیاند:" گەریلاکانیان گورزی زۆر قورسیان لە دوژمن داوە".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی گەل - هەپەگە، دەربارەی چالاکی گەریلاکانیان لە ئاگری و جۆلەمێرگی باکوری کوردستان زانیاردا و رایگەیاند:" گەریلاکانیان گورزی زۆر قورسیان لە دوژمن داوە".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، دەربارەی چالاکی گەریلاکانیان لە ئاگری و جۆلەمێرگی باکوری کوردستان لێدوانی دا.
بایزیدی ئاگری
هەپەگە ڕایگەیاند:"لە 3ی ئاداردا، لە ناوچەی بایزیدی ئاگری، ئەرتەشی تورک بەپشتیوانی فرۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆپەراسیۆنی دەستپێ کرد بوو. گەریلاش لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆشگێرییدا، لە 4ی ئاداردا لە نزیکەوە یەکینە ئۆپەراسیۆنکارەکانی دوژمنی کردوەتە ئامانج. بەو هۆیەشەوە دوو سەنگەری دوژمن خاپور کراون، فەرماندەیەک و 8 سەربازی ئەرتەشی تورک کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون".
چەلێی جۆلەمێرگ
هەروەها هەپەگە ئاشرای کردوە:" لە 3ی ئادار، لە گرێ کۆردینەی ناوچەی چەڵێی جۆلەمێرگیش، گەریلا لە دژی هێزەکانی ڕژێمی تورکیا چالاکی ئەنجام داوە و گورزی قورسیان لێداون. بەلام ژمارەی کوژارون و بریندارانی دوژمن نەزانراوە".
شەمزینانی جۆلەمێرگ
هەپەگە رایگەیاندوە:"لە 4ی ئاداریشدا، لە گرێ کانی ڕەشی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ، گەریلا هێرشی کردوەتە سەر هێزەکانی ڕژێمی تورکیا، لەوێش گورزی قورسیان لێداون. بەلام ژمارەی کوژارون و بریندارانی دوژمن نەزانراوە".
هـ.هـ