ئاڵدار خەلیل: بەرخۆدانی عەفرین زامنی بوون و نەبوونمانە
ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤ-دەم ڕایگەیاند: "ڕاستە ئێمە وەک ئەوان چەكی قورس و فڕۆکەمان نییە، بەڵام چەکی قورسی بەرخۆدان و ئیرادە و وابەستەیی بە خاک و خوێنی شەهیدانمان هەیە".
ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤ-دەم ڕایگەیاند: "ڕاستە ئێمە وەک ئەوان چەكی قورس و فڕۆکەمان نییە، بەڵام چەکی قورسی بەرخۆدان و ئیرادە و وابەستەیی بە خاک و خوێنی شەهیدانمان هەیە".
درەنگانی شەوی شەممە ۱۷ـ۰۳ـ ۲۰۱٨، لە شاری ڕمێلانی هەرێمی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان، لە سەر دوایین پێشهاتەکان و ڕەوشی عەفرین، کوبوونەوەیەکی جەماوەری ڕێخکرا و تێیدا، سەدان کەس ئامادەبوون.
ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤ-دەم، کە بەشداری کۆبوونەوەکە بوو، بۆئامادەبووان ئاخاوت و وتی: "هەندێك کەس و لایەن دەڵێن، دەوڵەتانی زلهێز و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش فریویان داوین و خیانەتیان لە ڕۆژئاوای کوردستان كردووە و دەستبەرداری بوون. بەڵام ئەو کەس و لایەنانە دەبێت باش بزان، ئێمە هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە پشتمان بە هیچ لایەک نەبەستووە، بەڵکو پشتمان بە ئیرادەی خۆمان و گەلەکەمان بەستووە".
ئاڵدار خەلیل، ئاماژەشی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتان کردوە و وتویەتی: " ڕاستی مژارەکە ئەوەیە، کاتێک ئێمه بە بەرخۆدانەکەمان تەرۆرمان لەناوبرد، دوای ئەوە هەندێك دەوڵەت كە ڕاستییەکانیان بینی هاتن و پەیوەندیان لەگەڵ بەستین، ئەوەش تەنها بۆ پاکردنەوەی هەندێك شوێن بوو لە تەرۆریسیتان، لەوە زیاتر هیچی دیکە نەبووە".
ئاڵدار خەلیل، جەتی کردوەتەوە: " شەڕ و بەرخۆدانی عەفرین، شەڕ و بەرخۆدانێکە زامنی بوون و نەبوونمانە. واتە مەسەلەکە تەنها پەیوەندی بە عەفرینەوە نییە و گرێدراوی هەموو ڕۆژئاوا و کوردستانە”.
ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤ-دەم ڕایگەیاندوە: " لەگەڵ بارودۆخی عەفرین زۆر سەختە، چارەنوسسازیشە. ڕاستە ئێمە وەک دەوڵەتی تورک کە بە چەكی قورس و فڕۆکەی ناتۆ هێرش دەکەن سەر عەفرین، چەکی قورس و ڕۆکێت و فڕۆکەمان نییە، بەڵام خاوەن بەرخۆدان و ئیرادە و وابەستەیی بە خاک و خوێنی شەهیدانین و ئەوەش بەهێزترین و قورسترین چەکمانە. لە دەستپێکی هێرشەکانیشەوە بۆ سەر عەفرین، شڕڤانەکانمان لە بەرخۆدان دان و درێژەی پێدەدەن و لە شەڕە قارەمانانەکەیان بەردەوامن. بەڵێنیش دەدەین، چیشمان لە دەست بێت بۆ عەفرین درێخی ناكەین و دەیکەن. چونکە بە بێ ئەوە و یەکڕیزی و یەکێتی نەتەوەیی، نەک لە عەفرین، بەڵکو لە هیچ شوێنێکی دیکەی ڕۆژئاوا و کوردستان ناتوانین ئازادانە و سەرفرازانە بژین".
پاش وتەکانی ئاڵدار خەلیل، کۆبوونەوەکە پرسیار و وەڵام و گفتوگۆکردن درێژەی پێدراوە و بەبەڵێنی درێژەدان ڕێبازی شەهیدان و بەهێزکردنی تێکۆشان و بەرخۆدان کۆتایی؟هاتووە.
هـ.هـ