ئه‌مڕۆ پەرله‌مانی ئەڵمانیا، تاووتوێی هێرشەکانی سەر عەفرین دەکات
بابه‌تی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، لە ڕۆژه‌ڤی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرله‌مانی فێدراڵی ئەڵمانیا دایه و بڕیاره تاووتوێ بكرێت.
بابه‌تی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، لە ڕۆژه‌ڤی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرله‌مانی فێدراڵی ئەڵمانیا دایه و بڕیاره تاووتوێ بكرێت.
لەسەر داوای پارتیی چەپی ئەڵمانیا، دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕڵەمانی فێدڕاڵیی ئەڵمانیا بۆ هەڵسەنگاندنی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین تەرخان دەکرێت. دانیشتنەکە لەسەر ئەو بابەتە لە کاتژمێر ١٤:٠٠ دەست پێدەکات.
به ڕۆژه‌ڤكردنی ئه‌م بابه‌ته له دانیشتنی په‌رله‌ماندا، لەسەر داوای پارتیی چەپه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ڕۆژانی ڕابردوو داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردبوو. له داواكارییه‌كه‌ی پارتیی چه‌پدا پرسیار كراوه: «لە کاتێکدا کە هێرشی دەوڵەتی تورکیا به مەبەستی داگیرکردنی عەفرین و باکووری سووریا بەردەوامە، هەڵوێستی حکوومەتی فێدراڵیی ئەڵمانیا لەسەر بەکارهێنانی تانکە زرێپۆشەکانی لەو هێرشەدا چییە؟''
بڕیاره له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، نوێنەرانی پارتیی چەپ، دەربارەی هێرشەکانی سەر عەفرین و خۆڕاگری گەلی هەرێمەکە، زانیاری بده‌نه پەرله‌مانتاران و دواتر لەلایەن ئەو پارتییانەی کە لە پەرله‌مانی فێدڕاڵ نوێنەریان هەیە، هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.
دانیشتنەکە کاتژمێرێک ده‌خایه‌نێت و پێشبینی دەکرێت کە بەرپرسانی حکوومەتی فێدڕالیی ئەڵمانیا دەربارەی بابه‌ته‌كه، لێدوانیان هەبێت.
ش.