ئورمییه؛ ڕێگه نه‌درا چالاكییه‌ك بۆ پشتیوانی له عه‌فرین ساز بكرێت
کاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئێران رێگرییان کرد لە کۆبوونەوەیه‌ك لە بەردەم کۆنسوڵخانەی تورکیا لە شاری ئورمییه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، له دژی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین.
کاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئێران رێگرییان کرد لە کۆبوونەوەیه‌ك لە بەردەم کۆنسوڵخانەی تورکیا لە شاری ئورمییه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، له دژی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین.
کۆمەڵێک چالاک و کەسایەتیی پارێزگه‌ی ئورمییه بە مەبەستی پشتگیری کردن لە گەلی عەفرین و ئیدانه‌كردنی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا، داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی به‌رپرسانی ئه‌منی شاره‌كه كرد، بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ك له به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی توركیا لە پارێزگه‌ی ئورمییه، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له شاره‌كه، هوشدارییان داوە بە چالاکان کە مافی ئەوه‌یان نییه بەبێ مۆڵەت هیچ جۆره چالاکییه‌ك ئەنجام بدەن.
ك. ش