فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا ناوچەی بلبلێ بۆردومان ده‌كه‌ن

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای داگیرکەری تورکیا گوندەکانی ناوچەی بلبلێ و دەوروبەری بۆردمان ده‌كه‌ن.

په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی فورات ڕایگەیاند: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکیا چیای گرێ و گوندی تۆباڵ، ئێبیدال، قۆڕنێ، عەلی جارۆ و گردی شێخ خرزۆی سەر بە ناوچەی بلبلێ بۆردومان ده‌كه‌ن.

لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا زیانێکی مادی زۆر به‌ ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان گه‌یشتووه‌.