برۆکسل: لەسەر عەفرین یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ شەرمەزار کران
لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بۆ پشتیوانی کردن لە عەفرین و دژ بە هێرشەکانی تورکیا و بیدەنگی ئەوروپا لە بەرامبەریان، خۆپیشاندانی مەزنی جەماوەری ڕێکخرا.
لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بۆ پشتیوانی کردن لە عەفرین و دژ بە هێرشەکانی تورکیا و بیدەنگی ئەوروپا لە بەرامبەریان، خۆپیشاندانی مەزنی جەماوەری ڕێکخرا.
پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بۆ پشتیوانی کردن لە عەفرین و دژ بە هێرشەکانی تورکیا و بیدەنگی ئەوروپا لە بەرامبەریان، خۆپیشاندان و ریپێوان و کۆبوونەوەی مەزنی جەماوەری ڕێکخرا.
چالاکییەکە کە دەستەیی پشتیوانی لە عەفرین ڕێکیخستبوو، ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی بەلجیکا، هۆلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و چەند ولاتێکی دیکەی ئەوروپا، ژمارەیەک پەرلەمانتار و لایەنە سیاسی و مەدەنی ئەوروپا، بەشداریان تێدا کرد. بەشداران لە وێستگەی نۆردی شاری بڕۆکسلەوە و تا بەردەم بارەگای کۆمسیۆنی ئەوروپا لە مەیدانی شوماز ڕێیان پێوا.
لە شومان، کوردان و دۆستانیان لە دژی هیرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین و بێدەنگی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا بە توندی شەرمەزار کرا خۆپیشاندەران بەتایبەتی ئەو هەڵوێست و بێدەنگییەی کە ناتۆ لەبەرامبەر تورکیا و داگیرکردنی عەفرین گرتویەتیە سەرکۆنە کرا و داوا لە ناتۆ و ئەوروپا کرا، ئەگەر نایانەوێت ببنە شەریکە بەشی داگیرکاری و تاوانەکانی تورکیا، پێداچوونەوە جددی بە سیاسەتی خۆیاندا بکەنەوە.
هـ.هـ