بۆ هاریكاریی عه‌فرین، به‌شدار بن له كه‌مپینی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی!
مانگی سووری كوردستان «هه‌یڤا سۆرا كوردستانێ»، بۆ گه‌لی عه‌فرین كه هێرشی داگیركاری ده‌كرێته‌سه‌ر، ده‌ستی به كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاریكاری كرد.
مانگی سووری كوردستان «هه‌یڤا سۆرا كوردستانێ»، بۆ گه‌لی عه‌فرین كه هێرشی داگیركاری ده‌كرێته‌سه‌ر، ده‌ستی به كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاریكاری كرد.
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، به‌شێوه‌یه‌كی بێئه‌خلاقانه و دوور له بنه‌ماكانی حقووقی جه‌نگ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عه‌فرین و ژن، منداڵ، به‌سه‌ڵاچوان و خه‌ڵكی سیڤیل ده‌كوژن. بۆمبارانی وارگه و ماڵی هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كه‌ن و ئاسایشی گیان و ماڵی گه‌ل تێكده‌ده‌ن. بۆمبارانی ماڵ، فێرگه، مزگه‌وت و كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن و هه‌ڵیانده‌وه‌شێنن. هه‌ره دوایی هێرشیان كرده سه‌ر ئامبولانسێكی مانگی سووری كوردستان كه برینداری تێدابوون. به‌م شێوه‌یه هه‌موو بنه‌ماكانی حقووقی شه‌ڕیان پێشێل كرد.
مانگی سووری كوردستان كه رێكخراوێكی هاریكاریی نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌ستی به كه‌مپینی هاریكاری كرد بۆ گه‌لی عه‌فرین. له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه و ڕاگه‌یه‌ندرا: له‌م كه‌مپینه‌دا هاریكاریی مادی كۆده‌كرێته‌وه و بۆ كڕینی ده‌رمان، پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستی و ئامێره پزیشكییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌فرین به‌كارده‌هێنرێت.
ئاماده‌كارییه‌كانی كه‌مپینی هاریكاری بۆ عه‌فرین ته‌واو بوون و له هه‌موو وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا، ژاپۆن، ئوسترالیا، ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا به هاوكاریی ڕێكخراوه‌كانی كوردان هاریكاریی مادی كۆده‌كرێته‌وه.
«ئێمه گه‌لانی عه‌فرین كه هێرش و گه‌مارۆیان له‌سه‌ره، به ته‌نها ناهێڵینه‌وه. به‌ر له‌وه‌ی دره‌نگ بێت، هاریكارییه‌كانتان له ڕێی مانگی سووری كوردستان بگه‌یه‌ننه گه‌لی خۆتان. مانگی سووری كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هاریكارییه‌كانی ئێوه له كاتی خۆیدا بگه‌یه‌نێته شوێنی خۆی، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه و چاوه‌ڕوانی هاریكاریی ئێوه‌یه.»
بانگه‌وازی مانگی سووری كوردستان له هه‌موو كوردستانیان و دۆستان: هه‌ر وه‌ك چۆن ئێمه به‌رپرسیارانه به ئه‌ركی ئه‌خلاقی خۆمان زانی به‌شداری كه‌مپینی هاریكاری بۆ كۆبانێ، شه‌نگال و شاره‌كانی باكووری كوردستان كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه وێرانكران بین، به هه‌مان به‌رپرسیاره‌تی و تێگه‌یشتنی ئه‌خلاقی خاوه‌نداری له گه‌لی خۆمان له عه‌فرین ده‌كه‌ین و به هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانمان ده‌ستی هاریكاری درێژ ده‌كه‌ین.
ده‌توانن زانیاری وردتر ده‌رباره‌ی كه‌مپینه‌كه، له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مانگی سووری كوردستان وه‌ربگرن:
http://www.heyvasor.com/ku/ji-bo-efrine-besdari-kampanyaya-mezin-a-neteweyi-bibin/
S.M