به‌های لیره‌ی توركی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر داده‌به‌زێت
سه‌رۆك كۆماری توركیا و حكوومه‌تی توركیا چه‌نده سه‌ركێشی ده‌كه‌ن، لیره‌ی توركیش ئه‌وه‌نده به‌های داده‌به‌زێت. لیره‌ی توركی له به‌رانبه‌ر دۆلار و یۆرۆ تا ئاستێكی زۆر نزم به‌هاكه‌ی دابه‌زیوه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا و حكوومه‌تی توركیا چه‌نده سه‌ركێشی ده‌كه‌ن، لیره‌ی توركیش ئه‌وه‌نده به‌های داده‌به‌زێت. لیره‌ی توركی له به‌رانبه‌ر دۆلار و یۆرۆ تا ئاستێكی زۆر نزم به‌هاكه‌ی دابه‌زیوه.
لیره‌ی توركی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستده‌دات و له به‌رانبه‌ر به‌های دۆلار و یۆرۆدا زیاتر داده‌كشێت. ئێستا نرخی یه‌ك یۆرۆ ٤.٩٤ لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك دۆلاریش ٤ لیره‌ی تێپه‌ڕاندووه.
به‌هۆی نائارامی دۆخی توركیا و سیاسه‌ته‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا كه نائارامی و ناسه‌قامگیری له توركیا و ناوچه‌كه دروستكردووه، بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران ڕوو له وه‌ڵاته ئارامه‌كان ده‌كه‌ن و پشت له توركیا ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی توركیا به‌رده‌وام شكسته‌كانی له بواری سیاسه‌تی دارایی و ئابووری ده‌شارێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكستی هێناوه له چاره‌سه‌ر كردن‌دا، به‌خێرایی نرخی دراوه‌كه‌ی داده‌به‌زێت.
s.m