به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ شیلادزێ هاوڵاتییه‌ك بریندار بوو

فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی شیلادزێ-یان كرد له‌ سنووری قه‌زای ئامێدیی سه‌ر به‌ پارێزگه‌ی دهۆك. به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ هاوڵاتییه‌كی سیڤیل به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌رێمی نێروه‌ و ڕێكان-یان له‌ ناوچه‌ی شیلادزێ-ی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدیی پارێزگه‌ی دهۆك بۆردومان كرد. له‌ هێرشه‌كه‌دا گوندنشینانی گوندی شرێ كه‌ چووبوون بۆ گوندی هێلێ كرانه‌ ئامانج.

به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی نیهاد مه‌حموود - ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵان كه‌ خه‌ڵكی گوندی شرێ بوو، به‌ سه‌ختی بریندار بوو. ناوبراو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئامێدی.

s.m