به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیا له‌ مه‌یدانكێ، هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هید بوو

هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌ چه‌كی قورس له‌ ناوچه‌ی مه‌یدانكێ-ی سه‌ر به‌ عه‌فرین به‌رده‌وامه‌. به‌هۆی بۆمبارانی هێزه‌كانی داگیركه‌ر، هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هید بوو، یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی عه‌فرین ماوه‌ی ٤١ ڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌. به‌هۆی بۆمبارانه‌كانه‌وه‌، ئه‌مشه‌و له‌ ناوچه‌ی مه‌یدانكێ ژنێك به‌ ناوی حه‌بیبه‌ ئیبراهیم - ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵان شه‌هید بوو، هاوڵاتییه‌كیش به‌ ناوی خه‌لیل محه‌مه‌د بریندار بوو.

هێرشی سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌.

 

s.m