به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فر، دوو کۆڵبەر له سنوورەکانی ڕۆژهەڵات گیانیان لەده‌ستدا
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (٣١ی ژانوویه\١١ی ڕێبەندان)، تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری ئوورمییه لە کوێستانه‌كانی ئورمییه دۆزرانه‌وه.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (٣١ی ژانوویه\١١ی ڕێبەندان)، تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری ئوورمییه لە کوێستانه‌كانی ئورمییه دۆزرانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات، دوو هاوڵاتی به ناوه‌كانی «جەدید وەلی نه‌ژاد و سەبری وەلی نه‌ژاد»، كه خەڵکی گوندی ئاواکی سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ئوورمییه‌ن و كاری كۆڵبه‌رییان ده‌كرد، بەهۆی کەوتنە ژێر هەرەسی بەفرەوە گیانیان لە دەست داوە.
بنەماڵەی ئەم دوو کۆڵبەرە، دوای ونبوونی ڕۆڵەکانیان ناوه‌نده پەیوەندیدارەکانی شاره‌كه‌یان ئاگاداركردبووه‌وه بۆ دۆزینەوەی ڕۆڵەکانیان.
پاش ئه‌وه‌ی ناوەندە پەیوەندیدارەکان هیچ هەوڵێکیان بۆ ئەم مەبەستە نەدا، خەڵکی ناوچەکە ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان كرد و ته‌رمی دوو كۆڵبه‌ره‌كه‌یان له كوێستانه‌كانی ئوورمییه دۆزییه‌وه كه به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
ش. م