به‌هۆی هێرشی هاوپه‌یمان، ١٠٠ چه‌كداری ڕژێمی سووریا كوژران
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ به داعش کە ئه‌مه‌ریكا سەرکردایەتی دەکات، ئاشكرای كرد کە بەهۆی هێرشی هاوپه‌یمانان، زیاتر لە ١٠٠ چەکداری هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی سووریا کوژراون.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ به داعش کە ئه‌مه‌ریكا سەرکردایەتی دەکات، ئاشكرای كرد کە بەهۆی هێرشی هاوپه‌یمانان، زیاتر لە ١٠٠ چەکداری هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی سووریا کوژراون.
بەرپرسێکی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند؛ لە ئه‌نجامی شەڕی نێوان هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە لایەک و هێزەکانی لایەنگری ڕژێمی سووریا له لایه‌كی دیکەوه، زیاتر لە ١٠٠ چەکداری سەر بە هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا کوژران.
هەر بەپێی لێدوانەکە، هێزەکانی سه‌ر به ڕژێمی سووریا ڕۆژی ٧ی شوبات/١٨ی ڕێبەندان، هێرشیان کردۆته سەر ناوەندێکی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە. ئەو جێگه‌یه‌ی کە هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، به دووری ٨ کیلۆمەتر ده‌كه‌وێته ڕۆژهەڵاتی چه‌می فورات كه ناوچه‌یه‌كی لاشه‌ڕ و ئارامه.
ئەو بەرپرسە ئه‌مه‌ریكییه ئاشکرای کردووه؛ بۆ پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانەکانی، فڕۆکەکانمان هێرشیان کردۆته سه‌ر هێزەکانی لایەنگری ڕژێمی سووریا.
ش. م