ئایدن مەعرووف، ئەندامی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان له پێكهاته‌ی توركمان، لە وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی تورکیا ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە هێرشەکانی سوپای تورکیا دژی عه‌فرین کردبوو، ئه‌مه‌ش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
پارێزەران ئاسۆ هاشم و ڕێبین سەباح كه سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره تۆمار كردووه، ڕایانگه‌یاند؛ لێدوانه‌كه‌ی ئایدن مه‌عرووف، بە واتای پشتگیری کردنە له تێرۆر، بۆیە سکاڵایه‌كی یاساییان لە دادگه‌ی هەولێر لەسەر ئایدن مه‌عرووف تۆمار کردووە.
پارێزەر ڕێبین سه‌باح له لێدوانێكدا بۆ ANF ڕایگه‌یاند؛ دوای ئەوەی سوپای تورکیا و ئه‌ردۆغان هێرشیان کردە سەر عەفرین، به سه‌دان هاوڵاتیی سیڤیل بوونە قوربانی، بەڵام بەداخەوە ئایدن مەعرووف وەک ئەندامێکی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان پشتگیری لەو تیرۆرە کرد.
پارێزەر ڕێبین سه‌باح وتیشی: ئەو هەڵوێستەی ئایدین مەعرووف ئێمەی پارێزەرانی توڕە کردووه و لێی نیگه‌رانین. بۆیه بڕیارماندا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکەین.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لە سکاڵاکه‌یاندا داوایان کردووه کە پەرلەمان پارێزبەندی له‌سه‌ر هه‌ڵگرێت، دواتریش بە تۆمه‌تی پشتگیری لە تێرۆر دادگه‌یی بکرێت.
لێدوانی پارێزه‌ر ڕێبین سه‌باح بۆ ANF:
ش. م