بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ هاوسه‌رۆكی گشتی و ده‌یان به‌رپرس و ئه‌ندامی هه‌ده‌په ده‌ركرا
بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رپیل كه‌مالبای، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په و ده‌یان به‌رپرس و ئه‌ندامی هه‌ده‌په ده‌ركرا.
بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رپیل كه‌مالبای، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په و ده‌یان به‌رپرس و ئه‌ندامی هه‌ده‌په ده‌ركرا.
له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كانی داواكاری گشتیی كۆماریی له ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رپیل كه‌مالبای، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په و ١٧ به‌رپرسی دیكه‌ی هه‌ده‌په ده‌ركرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پڕۆفیسۆر ئۆنوور هه‌مزائۆغلوو، هاوگوته‌بێژی كۆنگره‌ی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌كه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستگیركران.
هاوكات به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی گه‌بزه‌ی كۆجائه‌لی، پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی هه‌ده‌په‌ییه‌كان و هه‌ریه‌كه له داملا باگجی و مسته‌فا ئاڵتوونباش، هاوسه‌رۆكانی ناوچه‌ی گه‌بزه-ی هه‌ده‌په و ١٨ كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستگیركردنی به‌رپرس و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په، له‌كاتێكدایه كه بڕیاره ڕۆژی ١١ی شوبات\٢٢ی ڕێبه‌ندان سێیه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی هه‌ده‌په به‌ڕێوه‌بچێت.
ش. م