ڕێكخه‌رانی چالاكییه‌كه بانگه‌وازییه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه و وێنه‌یه‌كیان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ناردووه كه تیایدا داوا له كوردستانیان و دۆستانی ده‌كه‌ن، به‌شداری له چالاكییه‌كه بكه‌ن.
له بانگه‌وازییه‌كه‌دا هاتووه: داوا ده‌كه‌ین سبه‌ینێ كه‌س نه‌چێته سه‌ر كار، نه‌خۆشیش بێت، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر چۆكیش بێت، با خۆی بگه‌یه‌نێته « بڕۆكسل سه‌نتڕاڵ» و ڕۆژ ڕۆژی به‌رخۆدانه.
له بانگه‌وازییه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و گه‌لی عه‌فرین و داره‌زه‌یتوونه‌كانی، دڵی ئێمه‌ش له عه‌فرین لێ ده‌دات.
ڕێكخه‌ران ڕوونیان كردۆته‌وه، ئامانجیان به‌شداری كردنی هه‌زاران كه‌سه.
چالاكییه‌كه سبه‌ینێ شه‌ممه، كاتژمێر ١٤:٠٠ له «سه‌نتڕاڵ سته‌یشنی بڕۆكسل» به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ش. م