بینای هه‌ده‌په له ئیسته‌نبووڵ سوتێنرا
بینای پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له ناوچه‌ی پهندیكی ئیسته‌نبووڵ دوای تاڵانكردن و شكاندنی كه‌لوپه‌له‌كانی، سوتێنرا.
بینای پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له ناوچه‌ی پهندیكی ئیسته‌نبووڵ دوای تاڵانكردن و شكاندنی كه‌لوپه‌له‌كانی، سوتێنرا.
ئه‌مشه‌و چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌سه‌ر بینای هه‌ده‌په له ناوچه‌ی پهندیكی ئیسته‌نبووڵ و ده‌رگه‌ی بیناكه‌یان شكاند و كه‌لوپه‌له‌كانی نێو بیناكه‌یان تاڵان كرد، دواتریش بیناكه‌یان سوتاند.
هه‌رچه‌نده ئه‌و كه‌سه‌ی بیناكه‌ی سوتاندووه له كامێرای چاودێری ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
ش. م