بەرخۆدانی عەفرین بەردەوامە
لە عەفرین بەرخۆدانی سەردەم پێی نایە چوارەمین شەو و ڕۆژی خۆیەوە و شکۆمەندانە دژی دووەم گەورەترین ئەرەتەشی ناتۆ و تاقمە چەتەکانی ئەلنووسرە و "قەڵغانی فورات" درێژەی هەیە.
لە عەفرین بەرخۆدانی سەردەم پێی نایە چوارەمین شەو و ڕۆژی خۆیەوە و شکۆمەندانە دژی دووەم گەورەترین ئەرەتەشی ناتۆ و تاقمە چەتەکانی ئەلنووسرە و "قەڵغانی فورات" درێژەی هەیە.
ئەرتەشی تورک و تاقمە چەتەکانی، کە بەدەیان هەزار چەکداری پۆشتە و پەرداخ و بەپشتیوانی دەیان فرۆکەی جەنگی و سەدان تانک و زرێپۆش و تۆپخانە هیرشەکەیان کردوەتە سەر عەفرین، بە خەیاڵی خۆیان وایان دانابوو لە ماوەیەکی زۆر کەمدا عەفرین داگیر بکەن و لەویشەوە بەرەو منبج و کۆبڤانێ بەرێ بکەون و گوایان ئەویش داگیر بکەن.
بەڵام بەرخودانی کەم وێنەی شەڕڤانانی ئازادی هێزەکانی سوریای دیموکراتی، کە لە بەرامبەریاندا نوندیان، دووچاری شۆکی کردن و هەموو خەون و خەیاڵەکانیانی پوچەڵکردوە. وێرای ئەوەشی هەموو هێرشەکانیان تێکشاندوون و لە زۆر شوینیش پاشەکشێان پی کردووون.
لەوبارەشەوە ئەمرۆ هیزەکانی سوریای دیموکراتی قەسەدە ڕاگەیەنداروی بڵاو کردوە و ئاشکرای کرد، سەعات یەک و نیوی بەرەبەیانی ئەمرۆ، سەربازان و چەتەکانی ئەرتەشی تورکیا، هەوڵیاندا لە گوندی تەل جیجانی سەربە کانتۆنی شەهباوە سنوورەکانی ئەو کانتۆنە ببەزێنن، بەڵام شەڕڤانان ڕێگرییان لێکردون و گورزی کوشندەیان لێداون، بەو هۆیەشەوە ١٥ چەتەی تورک کوژران.
قەسەدە رایگەیاند:
لە ماوەی 4 شەو و رۆژی هێرشەکانی تورکیادا، بەدەیان باڵەفڕ و سەدان تانک و تۆپ و ڕۆکێت بەرفروانی بۆردومانی زۆرێک لە ناوچەکانی عەفرین کراون، بەڵام هەموو ئەوانە ئەنجامێکی ئەرێنی بۆ هێزەکانی دوژمن نەبووە.
قەسەدە زانیاری دەدات و ئاشکرای دەکات:
بەتایبەتی لە گرێ قەسەتەلێ، هێزەکانی دوژمن ویستویانە بەپشتیوانی فرۆکەی جەنگی و تانک و تۆپ پێشڕەوی بکەن.
بەڵام شەڕڤان بەتوندی ڕوبەڕوویان بوونەتەوە و وێرای ئەوەی هێڕشەکەیان تێکشکاندوون و پاشەکشێشیان پێکردوون و دەیان چەتەش کوژراون، تا ئەم ساتانەش شەڕ لەو ناوە بەردەوامە.
لە دەوروبەری گوندی قوداش، چەتەکانی تورک کەتوبوونە جموجوڵ و هەوڵی داگیرکاریان دەدا، بەڵام بوونەتە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانان و تێیدا 6 سەربازی تورک کوژراون و زرێپۆشیکیش تێکشکێندراوە.
لە دەوربەری گوندی ئەتمێش، هێڕشێکی سەربازانی تورک تیکشکێنراوە و ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی کە بەدیلگیرابوون لەلایەن شەڕڤانانەوە ڕزگار کراون.
ئەرتەشی تورک کە لە سەرجەم بەرەکانی شەڕدا تیکشکێنراوە و تا ئیستا دەیان کوژرا و برینداری داوە و نزیکەی 12 تانک و زرێپۆشێان تێکشکندراوە، ناتوانن رووبەڕووی شەڕڤانان دەبنەوە، بۆیە وەک تۆڵەکردنەوە، پەنا وەبەر بۆردومانکردنی خەڵکی سڤیل دەبات.
لەو چوارچێیوەیەدا، لە دەوروبەری ناوچەی جەندریس بەهۆی بۆردومانی تورکەوە، کۆمەڵکوژیەکی نوێی سڤیلەکان ئەنجام درا، تێێدا لانی کەم 2 منداڵ و دوو ژن شەهید بوون، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانیش بریندار بوون
قەسەد راشیگەیاند:
گوندی قرنێی ناوچەی بلبلێش، کە ئەرتەشی تورک داگیری کردبوو، بە ئۆپەراسیۆنێکی شەڕڤان پاککراوەتەوە و زیانی گیانی و مادی زۆریش بە دوژمن گەیەندراوە.
هەروەها لە گوندی عامارای ناوچەی مابات، شەڕڤانانی قەسەدە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، لە سەربازانی تورکیان داوە و بەو هۆیەشەوە 24 سەرباز و چەتەی تورک کوژراون و لە ئیستاشدا شەڕی دژوار لەوێ روو دەدەن.
لە گوندی کوردۆ ی ڕاجۆش، شەڕڤانان لە دژی سەربازانی تورک و چەتەکانیان ئۆپەراسیۆنیانی بەرفروانیان ئەنجام داوە و وێرای تیکشکاندنی ماشێنێکی سەربازی،لانی کەم 6 سەربازی تورکیش کوژراون.
ئەمەو ئاژانسی هەواڵی ئانها رایگەیاند:
ئەمرۆ ئەرتەشی تورک هێزەکانی خۆی لە پاشەوەی دیوارەی لە سەر سنوری ناوچەی شیێ دروستی کردوە، سەربازانی کشاندوەتەوە و چەکدارانی تاقمە جەتەکان بەجێ دەکات.
دوێنیش، شەڕڤانانی قەسەدە، چیایی "برسایا" و دەوروبەریان، لە سەربازە چەتەکانی تورک پاکردوە و باس لە کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سەرباز دەکرێت.
ئەرتەشی تورکیش، بۆ یەکەم جار لەشەڕی عەفریندا، دانی بەکوژرانی سەربازێکی لە چیایە ناوە.
لە لایەکی دیکەوە، ئەمرۆ راگەیەندرا. ڕاگەیاندنکاری یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە تۆلهلدان وەڵات، لە کاتی رووماڵی شەڕ و پێکادانەکاندا لە گردی قەستەل جندۆی سەربە شارۆچکەی شەرا-یعەفریندا شەهید بووە و گەشتووەتە کاروانی نەمران.
ھ. ھ