شه‌وی ڕابردوو تۆپخانه‌کانی تورکیا گونده‌کانی به‌رمیزه و خواکورک و گه‌لیه ڕه‌ش و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تریان له سنووری ناحیەى سیده‌کان-ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی سۆرانی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر تۆپباران کرد.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێو‌به‌ری ناحیەى سیده‌کان به ڕۆژنیوزی وت "به‌هۆی هاتنی سوپای تورکیاوە، سیده‌کان ڕووبه‌ڕووی ئاڵۆزی زیاتربووەته‌وه، ئه‌مه‌ش گیروگرفتی بۆدانیشتوانی سیده‌کان دروستکردووه و بووەته هۆی ئه‌وه دانیشتوانی سیده‌کان نه‌توانن ژیانی ئاسایی خۆیان له گونده‌کان و کوێستانه‌کان ڕاپه‌ڕێنن ".
ئەوەش لە کاتێکدایە سوپاى داگیرکەرى تورکیا لە ١٢ى ئازار / ٢١ى رەشەمە، لە سنوورى ناحیەى سیدەکانەوە زیاتر لە ٣ کیلۆمەتر سنووری هەرێمى کوردستانى بەزاند و چوونى بۆ ئەو ناوچەیە ترس و دڵەڕاوکێى بۆ دانیشتوانى ئەو ناوچەیە دروستکردووە.
ر.م