بەیاننامەی یەپەسە، لەسەر چالاکییەکەی ئەستەنبوڵ

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی سیڤیل- یەپەسە، لە بارەی چالاکییەکیەوە لە گەڕەکی گازیی ئەستەنبوڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندی یەپەسە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لە بارەی چالاکییەکدا کە ڕۆژی ٤ی ئازار لە گەڕەکی گازیی ئەستەنبوڵ ئەنجامدراوە.

یەپەسە ڕایگەیاندووە: ئێوارەی ڕۆژی ٤ی ئازار لە گەڕەکی گازیی ئەستەنبوڵ، یەکینەکانمان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامدا، پاش ئەو چالاکییە ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی چالاکییەکە ڕایکرد، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی پۆلیس لە ئەنجامی چالاکییەکەدا نەزانرا، یەکینەکانمان پاش ئەنجامدانی چالاکییەکە بە تەندروستی گەڕانەوە شوێنی خۆیان.