تیله‌رسن: پێشنیازی دروستكردنی «ناوچه‌ی ئارام»مان نه‌كردووه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ڕیكس تیله‌رسن ڕایگه‌یاند، ئه‌وان پێشنیازیان بۆ توركیا نه‌كردووه «ناوچه‌ی ئارام» له باكووری سووریا دروست بكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ڕیكس تیله‌رسن ڕایگه‌یاند، ئه‌وان پێشنیازیان بۆ توركیا نه‌كردووه «ناوچه‌ی ئارام» له باكووری سووریا دروست بكرێت.
تیله‌رسن، دوای كۆنگره‌ی ئابووریی داڤۆس له سویسرا بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی كرد و گوته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای ڕه‌تكرده‌وه كه ڕایگه‌یاندبوو: «ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی بۆ كردین كه ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا دروست بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه ڕه‌تمان كرده‌وه.»
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: ئێمه باسی زۆر بژارده‌مان كرد، به‌ڵام هیچ پێشنیازێكمان نه‌كردووه.
تیله‌رسن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین، له‌وانه‌یه «ناوچه‌یه‌كی ئارام» له باكووری ڕۆژئاوای سووریا دروست بكرێت.
ش. م