له هه‌ولێر چالاكییه‌ك بۆ پشتیوانیی عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو
به په‌شه‌نگی كۆمیته‌ی پشتگیریی عه‌فرین، ئه‌مڕۆ به به‌شداری ده‌یان كه‌س چالاكییه‌ك له شاری هه‌ولێر بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو.
به په‌شه‌نگی كۆمیته‌ی پشتگیریی عه‌فرین، ئه‌مڕۆ به به‌شداری ده‌یان كه‌س چالاكییه‌ك له شاری هه‌ولێر بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو.
له چالاكییه‌كه‌دا نوێنه‌رانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر و چه‌ندین چالاك، ڕۆژنامه‌وان و هاوڵاتی ئاماده‌بوون.
له چالاكییه‌كه‌دا هاوڵاتیان به دروشمه‌كانی «عه‌فرین ته‌نیا نییه»، «عه‌فرین بۆ ئه‌ردۆغان ده‌بێته گۆڕستان» پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕاگه‌یاند و هێرشه‌كانی توركیایان ئیدانه كرد.
هاوكات له چالاكییه‌كه‌دا ئیدانه‌ی ڕێگرییه‌كانی ئاسایشی بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ی پارتیی دێمۆكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه كرا، كه ئه‌مڕۆ ڕێگه‌یان به گه‌نجانی ڕێپێوانی ماوه‌درێژ نه‌دا درێژه به چالاكییه‌كه‌یان بده‌ن بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی عه‌فرین و ١٠ گه‌نجیان بریندار كرد و ١٥ی دیكه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
له دوای چالاكییه‌كه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ولێر، ئاماده‌بوان به كاروانێكی ئۆتۆمبێل بۆ پشتیوانی له گه‌نجانی به‌شداربووی ڕێپێوانه‌كه، به‌ره‌و بازگه‌ی دێگه‌ڵه به‌ڕێكه‌وتن.
ش. م