سوێد ده‌رباره‌ی عه‌فرین بانگهێشتی باڵیۆزی توركیای كرد
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا له سوێدی كرد و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد به باڵیۆزیان ڕاگه‌یاندووه؛ تووندوتیژی زێده، ئازار له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا له سوێدی كرد و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد به باڵیۆزیان ڕاگه‌یاندووه؛ تووندوتیژی زێده، ئازار له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت.
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوێد، مارگۆت والسترۆم وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی دایه‌وه كه ده‌رباره‌ی عه‌فرین لێی گیراون. ڕایگه‌یاند؛ سوێد له به‌رانبه‌ر عه‌فرین بێده‌نگ نابێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا له سوێدیان كردووه.
والسترۆم ڕایگه‌یاند؛ ئێمه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا قسه‌مان كرد و گوتمان، مه‌ترسی هه‌یه كه بارودۆخی خراپی ئێستا، خراپتر بێت. تووندوتیژی كه زێده ببێ، له‌گه‌ڵ خۆی ئازار دێنێت.
په‌رله‌مانتاری پارتیی سه‌وزی سوێد، جه‌بار ئه‌مین به ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی ڕاگه‌یاند؛ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد به ئه‌رێنی ده‌بینن.
جه‌بار ئه‌مین ده‌ستنیشانی كرد، بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین، داوامان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد كردووه كه ئه‌م بابه‌ته بخاته ڕۆژه‌ڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
ش. م