ده‌میرتاش په‌یامێكی بۆ كۆنگره‌ی هه‌ده‌په نارد
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له زیندانه‌وه په‌یامێكی بۆ سێیه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی هه‌ده‌په نارد و وتی: منیش به‌شێوه‌یه‌كی چالاك له‌نێو هه‌ده‌په‌دا به‌رده‌وام ده‌بم له خه‌باته‌كانم.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له زیندانه‌وه په‌یامێكی بۆ سێیه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی هه‌ده‌په نارد و وتی: منیش به‌شێوه‌یه‌كی چالاك له‌نێو هه‌ده‌په‌دا به‌رده‌وام ده‌بم له خه‌باته‌كانم.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له زیندانه‌وه په‌یامێكی بۆ سێیه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی پارته‌كه‌ی نارد كه بڕیاره له ١١ی شوبات\٢٢ی ڕێبه‌ندان له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌میرتاش په‌یامه‌كه‌ی له ڕێی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه ناردووه و ده‌ڵێت: سنوور بۆ هه‌موو ئه‌وانه دانرا كه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ده‌یانویست دیزاینی هه‌ده‌په بكه‌ن.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
«پشتیوانیی هه‌موو دۆستان منیان خۆشحاڵ كرد. له هه‌مان كاتدا پیشانی دۆست و دوژمنانیان دا كه هه‌ده‌په چه‌نده چالاكه و خاوه‌نی بنه‌مایه‌كی چۆنه. باش بزانن ئه‌وانه‌ی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ده‌یانویست دیزاینی هه‌ده‌په بكه‌ن، سنووریان بۆ دانرا. چوونه كۆنگره به دڵێكی ئاسووده و شادمان، په‌یامێكی به‌هێزه. منیش له‌نێو هه‌ده‌په‌دا به‌شێوه‌یه‌كی چالاك له‌سه‌ر خه‌باتی خۆم به‌رده‌وام ده‌بم. سڵاو و سوپاسی خۆم بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌نێرم كه خاوه‌ندارییان له هه‌ده‌په كرد.»
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كه ماوه‌ی ٢ خوول هاوسه‌رۆكایه‌تیی هه‌ده‌په‌ی كردبوو، ڕایگه‌یاندبوو له كۆنگره‌ی ١١ی شوبات\٢٢ی رێبه‌ندان خۆی كاندید ناكات.
ش.