ده‌وڵه‌تی توركیا له ٣٠ ناوچه‌ی دێرسیم «قه‌ده‌غه‌كاری» ڕاگه‌یاند
پارێزگاری دێرسیم ڕایگه‌یاند، له ٣٠ ناوچه‌ی دێرسیم باری نائاساییان ڕاگه‌یاندووه و قه‌ده‌غه‌كارییه‌كه ماوه ماوه تا ١ی سێپته‌مبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارێزگاری دێرسیم ڕایگه‌یاند، له ٣٠ ناوچه‌ی دێرسیم باری نائاساییان ڕاگه‌یاندووه و قه‌ده‌غه‌كارییه‌كه ماوه ماوه تا ١ی سێپته‌مبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارێزگاری دێرسیمی حكوومه‌تی توركیا ئاشكرای كرد بڕیاره‌كه له ١ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٧ دراوه و تا ١ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٨ وه‌ك «هه‌رێمی ئاساییشی تایبه‌ت» مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ٣٠ ناوچه‌كه ده‌كرێت. به‌پێی ئه‌و بڕیاره به‌شێوه‌ی ماوه ماوه هاتووچۆ له‌و ده‌ڤه‌ره قه‌ده‌غه ده‌كرێت و له چوارچێوه‌ی باری نائاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و ناوچانه‌ی قه‌ده‌غه‌كارییه‌كه ده‌یانگرێته‌وه بریتین له:
گردی ڤه‌زه‌ر، كارامه‌شه، تاپانێ، كوت‌و، چه‌می كوروتلو، چه‌می بالیی سه‌ر به ناوه‌ندی شاری دێرسیم، دارستانی كنزر، كوێستانه‌كانی چگرلیی هۆزات، كوێستانه‌كانی ساریگول، یۆنجالكی سه‌ر به پولومور، گانه‌كاستیك، كاراده‌ره، كوێستانی یه‌ل، چه‌شمه، كورت، باستر، كوروگۆل، دالاڤ، سرتێ ئالی گه‌چیدی، گه‌ڕه‌كی یارپووزلوو، دولبه‌كتاشی، ئه‌گه‌رجی، كوێستانه‌كانی گۆلان، گردی كنكان، چه‌می كران، چیاكانی مه‌رجان، گه‌ڕه‌كی ئه‌رۆگلوی ئۆڤاجك و دۆكوزكایا، تاڤوكلو و دۆگانتاشی نازمیه.
ش. م