ده‌یان هه‌زار كه‌س له عه‌فرین ڕژانه مه‌یدانه‌كان - نوێكراوه‌ته‌وه
به دروشمی «به ئیراده‌ی گه‌ل، هێرشه‌كانی توركیا و چه‌ته‌كانیان بۆ داگیركردنی عه‌فرین ده‌شكێنین»، ئه‌مڕۆ له عه‌فرین ڕێپێوانێكی مێژوویی به‌ڕێوه‌چوو.
به دروشمی «به ئیراده‌ی گه‌ل، هێرشه‌كانی توركیا و چه‌ته‌كانیان بۆ داگیركردنی عه‌فرین ده‌شكێنین»، ئه‌مڕۆ له عه‌فرین ڕێپێوانێكی مێژوویی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێپێوانه‌كه له مه‌یدانی نه‌ورۆز-ی شاری عه‌فرین ده‌ستی پێكرد. له ڕێپێوانه‌كه‌دا كه سه‌رجه‌م پارتییه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل به‌شدار بوون، خۆپیشانده‌ران چڵه زه‌یتوون و سمبوله‌كانی شۆڕشی ڕۆژئاوایان به‌رز كرده‌وه.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا، ئاڵاكانی یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه، هه‌سه‌ده، ته‌ڤده‌م، پۆسته‌ره‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و وێنه‌كانی شه‌هیدی فیدایی ئا‌ڤێستا خابوور به‌رز كرانه‌وه.
گه‌ل دروشمه‌كانی «بژی به‌رخۆدانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه»، «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین»، «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» و چه‌ندین دروشمی دیكه‌ی به ده‌نگی به‌رز ده‌گوته‌وه. هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌وه هاواریان ده‌كرد و ده‌یانگوت؛ «گه‌ل ڕژێمی ئه‌ردۆغان هه‌ڵده‌وه‌شێنێت»، «ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانیان له لایه‌ن گه‌له‌وه ده‌شكێنرێن.».
ڕێپێوانه‌كه هه‌تا به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی دێرسم به‌رده‌وام بوو، له‌وێ میتینگێكی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌یدانی میتینگه‌كه، به‌دران چیا، وه‌ك نوێنه‌ری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات - ته‌ڤده‌م وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی؛ ده‌وڵه‌تی توركیا ئیراده‌ی گه‌لی كورد ده‌كاته ئامانج، پێشتر له‌ژێر ناوی داعش، نووسره و گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هێرشی ده‌كرد، ئێستاش له ڕێگه‌ی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی، هێرش ده‌كات.
«هه‌ر وه‌ك چۆن له به‌رانبه‌ر چه‌ته‌كان خۆڕاگر بووین، له دژی ئه‌ردۆغانیش خۆڕاگر ده‌بین. ئه‌ردۆغان نه‌ك ته‌نها گه‌لی كورد، هه‌موو گه‌لانی سووریا ده‌كاته ئامانج. به هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كان دڵیان تێر نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق ڕێككه‌وتن و هێرشیان كرده سه‌ر باشووری كوردستان. ئێستاش ئه‌و هێرشه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌یكاته سه‌ر ڕۆژئاوا، ده‌یكاته سه‌ر عه‌فرین. باشه، ئێمه له دژی ئه‌و هێرشانه بێده‌نگ بین؟ نا، هه‌رگیز! ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك كه‌سمان بمێنێت، له‌سه‌ر ئه‌م خاكه به‌رخۆ ده‌ده‌ین. یان ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه پێكه‌وه به ئازادی ده‌ژین، یانیش به به‌رخۆدان و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌رزانه ده‌مرین. ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به شتێك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌رگیز ڕاده‌ست نابین.»
بێده‌نگی هاوكارییه بۆ داگیركه‌ران
له میتینگه‌كه‌دا ڕه‌خنه له بێده‌نگیی ڕووسیا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گیرا:
«ئه‌م هێرشه له‌به‌رچاوی هه‌مووتانه‌وه ده‌كرێت. ئه‌وه داگیركه‌رییه. به ده‌یان مرۆڤ كوژراون. له سه‌ره‌تای شه‌ڕی سووریاوه ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا دراوسێین، یه‌ك گوله له لای ئێمه‌وه به لای ئه‌واندا نه‌چووه. به‌ڵام ئێستا ئێمه ڕووبه‌ڕووی داگیركه‌ری بووینه‌ته‌وه. بێده‌نگی له به‌رانبه‌ر ئه‌م داگیركارییه، به مانای هاوكاری بۆ داگیركه‌ر دێت.»
هه‌ر له میتینگه‌كه‌دا پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی و ڕێكخراوه جیاجیاكان وته‌یان پێشكه‌ش كرد.
ش. م