دەستدرێژیی سێکسیی کرایە سەر منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ و دواتر کوژرا

لە شارێکی سوریا دەستدرێژیی سێکسیی کرایە سەر منداڵێکی تەمەن نۆساڵ و پاشان کوژرا و تەرمەکەی فڕێدرایە ناو ڕووبارێکەوە.

 

منداڵێک بەناوی شەمس عەجەبی تەمەن نۆ ساڵ لە شاری دەرگوشی سەربە پارێزگای ئیدلب-ی وڵاتی سوریا دەستدرێژیی سێکسی کرایە سەر و پاشان کوژرا.

ڕاگەیەندراوە، کە کاتێک شەمس بەرەوە ماڵەوەیان بەڕێگاوە بووە چەند کەسێکی نەناسراو ڕفاندوویانە.

هاوڵاتیان دواتر تەرمی شەمسیان لە ناو ڕووبارێکدا دۆزییەوە.

پزیشکەکان پاش لێکۆڵینەوەکردن لە سەر تەرمی ئەو منداڵە ڕایانگەیاند، کە ناوبراو بەر لەوەی بکوژرێت دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.

جێگای ئاماژەیە، بەشێکی پارێزگای ئیدلب لەلایەن چەتەکانی سەربە سوپای تورکەوە داگیرکراوە و تێیدا ئەگەری ڕوودانی هەموو جۆرە پێشێلکارییەک هەیە.