دەیان سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران

لە عەفرین، دەیان سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران و چەندین ماشێنی سەربازیان تێکشکێنران.

 

 

 


 لە 34 مین ڕۆژی هێرشە بەرخودانی سەردەم لە عەفرن، شەڕڤانانی ئازادی لە دژی هێرشەکانی ئەرتەشی تورکی داگیرکەر و تاقمە چەتەکانی  ٢ چالاکی بە کاریگەریان ئەنجامدا و گوزری زۆر قورسیان لێداون.
ناوەندی چاپەمەنی یەپەگەش دیمەنی دوو چالاکیەکەی بڵاوکردوەتەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا لەو بارەوە زانیاری زیاتر وەرگرن.

 


وێڕای هێرشەکان بە فڕۆکەی جەنگی، تانک  وتۆپی دورهاوێژ، شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە، بە توندی بەرپەرچی هێرشەکانی سەربازان و چەتەکانی ئەوردۆغان دەدەنەوە و لە رۆژی 34 مینیدا بەرخودانی سەردەم بە سەرکەوتنی نوێ تاجدار دەکەن.

شەرا


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی دێرسەوانی سەر بە ناوچەی شەرا، کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازیی سپای تورک و تاقمە چەتەکانی لەلایەن شەڕڤانانەوە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و چەتەی سەر بە سپای تورک کوژراون و برینداربوون.

لە دەوروبەری گوندی عەرەبوێرانی  هەمان ناوچە، شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە، چالاکییەکی بە کاریگەریان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ئەرتەشی تورکیای داگیرکەر ئەنجام داوە و تەواوی سەرنشینەکانی کوژراون. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە دیمەنی چالاکییەکەی  بۆ ڕایگشتی بڵاوکردوەتەوە.

هەروەها ناوەندنی ڕاگەیاندنی قەسەدەیش رایگەیاندوە:"  لە گوندی سارنجەی سەر بە ناوچەی شەرای عفرین شەر و پێکادانی دژوار قەوماوە و
لە ئەنجامدا ٢ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێنراون  و ژمارەیەکی زۆری سەرباز و چەتەش کوژران."

ماباتا

هاوکات، لە گوندەکانی ساریا، قەتمە و شەیتانای سەر بە ناوچەی ماباتا، لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا شەڕێکی سەختە لە ئارادایە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیش ئەو گوندانە بۆردوومان دەکەن و تا ئەم ساتانەش شەڕ بە دژواری بەردەوامە و لە بارەی زیانەکانی دوژمنەوە زانیاری بەدەست نەخراوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەستیان بە بۆردومانکردنی هەر دوو گوندی شەیتانا و کورکای سەربە شارۆچکەی ماباتای عەفرین کرد.


لە هەمان بەرەوە شەرڤانانی یەپەگە ویەپەژە دوای ماوەیەک چاودێریکردنی ئەو سەرباز و چەتانەی کە لە هەرێمەکە جموجۆڵیان دەکرد، چالاکیان ئەنجامداوە و زیانی زۆریان لە دوژمن داوە.
ناوەندنی راگەیاندنی یەپەگە دیمەنی ئەو چالاکیەشی بڵاوکردەوەتەوە.

 


جێگای باسە سەرچاوەکانی یەپەگە رایانگەیاندوو:" لە چالاکیانەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز و چەتەی داگیرکەر کوژران، بەلام  ئاماری تەواوی کوژراو بریندارەکانیان  لەبەردەست دا نییە".

 

هـ-هـ