زیندانیانی سیاسیی باکووری کوردستان، مانگرتن له خواردنیان ڕاگه‌یاند
زیندانیانی سیاسیی كورد لە به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی شه‌كران، بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
زیندانیانی سیاسیی كورد لە به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی شه‌كران، بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
ئه‌و زیندانییانه‌ی به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی شه‌كران له ئیزمیر بایكۆتی دیده‌نییه‌كانیان كردووه، له ٥ی شوبات\١٦ی ڕێبه‌ندانه-ه‌وه له دژی هێرشه‌كانی سەر عەفرین ده‌ستیان به مانگرتنی به نۆبه‌ت له خواردن كردووه.
ئه‌و زیندانییانه له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیانه‌وه ڕایانگه‌یاند؛ له دژی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه. ڕاشیانگه‌یاندووه؛ مانگرتنه‌كه مانگێك ده‌خایه‌نێت و به‌شێوه‌ی نۆبه‌ت له لایه‌ن گرووپی ٤ كه‌سی ئه‌نجام ده‌درێت.
ش. م