ساڵح موسلم داخوازێکی ئاڕاستەی تڕامپ و UN کرد

ساڵح موسلم، لە سەر عەفرین، پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆكی ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان کرد و پێی وتوون: لە بەرامبەر عەفرین بێدەنگ مەبن.

ساڵح موسلم، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكراتی-پەیەدە و بەرپرسی دەستەی دبلۆماسی تەڤدەم، لە تویتێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە بارەی هێرش و داگیرکاری تورکیا بۆ سەر عەفرین، پەیامێکی ئاڕاستەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان کردووە و نویسویەتی:" بۆ هەموو بەرگریكارانی مرۆڤایەتی، داعش و سەرپەرشتیكارەكانیان (توركیا) عەفرین كوشتوبڕ دەكەن، تکایە بێدەنگ مەبن".

 

هـ.هـ