ساڵح موسلیم بۆ توركیا: سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده دوای ئه‌وه‌ی له چیك ئازاد كرا، ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده دوای ئه‌وه‌ی له چیك ئازاد كرا، ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
٣ ڕۆژ پێش ئێستا ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتیی - په‌یه‌ده و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی - ته‌ڤده‌م له‌سه‌ر داوای توركیا له شاری پڕاگ-ی پایته‌ختی چیك ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌مڕۆ ناوبراو به بڕیاری دادگه ئازاد كرا.
له دوای ئازادكرانی، ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند: پێشتر ده‌رباره‌ی من بڕیاری گرتن ده‌ركراوه. من هاوڵاتیی وه‌ڵاتێكی دیكه‌م. دادگه‌ش وه‌ها بڕیاری دا و منی ئازاد كرد.
موسلیم سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه پشتیوانی‌یان كردووه و چالاكییان سازكردووه.
«ئێمه سوپاسی هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین. ئێمه هه‌موومان یه‌كین. ده‌رباره‌ی عه‌فرین، ئێمه زۆرترین دیدار له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین، ناتوانن ئێمه بێده‌نگ بكه‌ن. سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. حقووقی ئه‌ورووپا هه‌یه، هه‌موو كه‌س دارده‌ستی كۆماری توركیا نییه. ناتوانن كوردان بێده‌نگ بكه‌ن.»
s.m