ساڵح موسلیم: له عه‌فرین شه‌ڕی گه‌ریلایی ده‌ستیپێكرد
ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند، تێكۆشانی عه‌فرین ده‌ربازی قۆناغێكی نوێ بووه و وتی: گه‌ل بۆ پاراستنیان له عه‌فرین دووخرانه‌وه و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌مه‌ودوا شه‌ڕی گه‌ریلایی ده‌كه‌ن.
ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند، تێكۆشانی عه‌فرین ده‌ربازی قۆناغێكی نوێ بووه و وتی: گه‌ل بۆ پاراستنیان له عه‌فرین دووخرانه‌وه و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌مه‌ودوا شه‌ڕی گه‌ریلایی ده‌كه‌ن.
ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - ته‌ڤده‌م ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی عه‌فرین بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌ی كرد.
«بۆ ڕزگاركردنی هاوڵاتیانی سیڤیل هه‌نگاوێك نرا»
ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند، تێكۆشان له عه‌فرین ده‌ربازی قۆناغێكی نوێ بووه و وتی: ئه‌مڕۆ بۆ پاراستنیان، هاوڵاتیانی سیڤیل له عه‌فرین براونه‌ته ده‌ره‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: تێكۆشان و شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نها شه‌ڕ و شێوازه‌كه‌ی گۆڕاوه.
«شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له عه‌فرینن»
موسلیم ڕایگه‌یاند: هه‌تا گه‌ل له‌نێو عه‌فرین بوایه، هه‌لومه‌رجی تێكۆشان و شه‌ڕكردن نه‌ده‌بوو. چونكه ده‌وڵه‌تی توركیا له‌وێ هاوڵاتیانی سیڤیلی ده‌كرده ئامانج و كۆمه‌ڵكوژی ده‌كرد. له ناوه‌ندی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌ن و تێكۆشان به‌رده‌وامه. ئه‌وان به‌ڵێنێكیان به گه‌ل داوه، به‌ڵێنی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. هه‌رگیز ده‌ست له عه‌فرین به‌رنادرێت.
«ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌نێوبردنی كوردانه»
ساڵح موسلیم سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و وتی: به‌م شه‌ڕه بڕیاری له‌نێوبردنی كوردان دراوه. ده‌یانه‌وێ له عه‌فرین هه‌تا كۆبانێ، قامیشلۆ، كه‌ركووك و شه‌نگال كوردان به ئامانج بگرن. پێشتر له ڕێی ڕكخستنهكانی وه‌ك داعش و ئه‌لنووسره ویستیان ئه‌مه بكه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتن، ئینجا خۆیان ده‌ستیان پێكرد. له‌به‌رئه‌وه پێویسته كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هۆشیار بن و ئه‌م پلانانه ببینن. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بینه یه‌ك و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان ساز نه‌كه‌ین، له هه‌ر شوێنێكی كوردستان ئه‌م هێرشانه ده‌كرێن. هه‌ر بۆیه ده‌بێ كوردان بێنه لای یه‌كتر و پێكه‌وه تێبكۆشن.
ساڵح موسلیم باسی هه‌ڵوێستی ڕێكخراوهنێونهتهوهییهكانی كرد و وتی: ڕێكخراوهنێونهتهوهییهكان و ده‌وڵه‌تانی جیهان ئێمه‌یان به‌ته‌نیا هێشته‌وه. به‌م بێده‌نگییه‌ی خۆیان زه‌مینه‌سازییان بۆ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا كرد.
«له‌مه‌ودوا یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه شه‌ڕی گه‌ریلایی له عه‌فرین ده‌كه‌ن»
ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م ڕایگه‌یاند: ٥٨ ڕۆژه، گه‌له‌كه‌مان له به‌رانبه‌ر سه‌رباز و هێزه‌كانی ناتۆ قاره‌مانانه خۆڕاده‌گرن. ئه‌م به‌رخۆدانه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی داگیركه‌ر گه‌وره و پیرۆزه. به ئیراده‌یه‌كی گه‌وره به‌رخۆدان پێكهات. ئه‌م به‌رخۆدانه ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. له عه‌فرین تێكۆشانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌شێوازێكی جیاواز به‌رده‌وامه. له‌مه‌ودوا یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه شه‌ڕی گه‌ریلایی ده‌كه‌ن. به تاكتیكی گه‌ریلا به‌رخۆدان له ئاستێكی باڵاتردا ده‌كرێت. له شه‌ڕی به‌ره‌ییدا چه‌ك و ته‌كنكیكی ئێمه زۆر نییه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه به‌شێوازی گه‌ریلاكان شه‌ڕ ده‌كه‌ین. لاوان، شه‌ڕڤان و هێزه‌كانمان بۆ ئه‌مه ئاماده‌ن.
ساڵح موسلیم ده‌ستنیشانی كرد، دووخستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیل بۆ ده‌ره‌وه‌ی عه‌فرین بڕیارێكی ڕاسته و وتی: كاتێك كه هاوڵاتیانی سیڤیل له‌وێ بوان، كاری شه‌ڕڤانان سه‌خت ده‌بوو. دوژمنی ئێمه زاڵمه، سیڤیله‌كان ده‌كوژێت، نه‌خۆشخانه‌كان بۆردومان ده‌كات. ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا پێشتریش هاوڵاتیانی سیڤیل بوو. به دوورخستنه‌وه‌ی سیڤیله‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عه‌فرین، شه‌ڕ و تێكۆشان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت و گورزی قورس له دوژمن ده‌درێت.
ساڵح موسلیم له كۆتاییدا داوای له كوردان كرد خاوه‌نداری له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن و وتی: پێویسته تێكۆشانی خۆیان گه‌شتر بكه‌ن.
s.m