ئه‌حلام مه‌نسوور، ژنه تێکۆشه‌ر، نووسه‌ر، ڕه‌خنه‌گر و مامۆستای زانکۆ له ساڵی ١٩٥١ له خانه‌قین له دایک بوو، ئه‌و له به‌رواری ١٠/١/٢٠١٣ له سلێمانی به هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچى دوایى کرد.
ئه‌حلام مه‌نسوور قۆناغه‌کانى خوێندنی له شارۆچکه‌ى خانه‌قین ته‌واو کردووه و دواتر له ساڵى ١٩٧٠ له زانکۆی به‌غداد وه‌رگیراوه و کۆلێژی په‌روه‌رده به‌شی زمان و ئه‌ده‌بى کوردی ته‌واوکردوه.
دوای ته‌واوکردنى زانکۆ ڕووى له پاریس کرد تا له زانکۆی سۆربۆن به‌رده‌وامی به خوێندن بدات، به‌ڵام له لایه‌ن سه‌فاره‌تی عێراقه‌وه هاوکاری ناکرێت و ناچار ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق و هه‌ر له عێراق بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له (کورتە چیرۆکى کوردی‌دا) به‌ده‌ستدێنێ.
ئه‌حلام مه‌نسور نوسه‌ر، ئه‌دیب، زمان‌زان و چیرۆکنوسی ناسراوی کورد بوو، به ده‌نگی ژنانی چه‌وساوه ناسرابوو، به یه‌که‌مین ژن ناوزه‌د ده‌کرێت که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان و یاخییانه قووڵ بووته‌وه له نووسینی کوردی‌دا و توانیوییه‌تی کۆتوبه‌نده دروستکراوه‌کان بشکێنێت و ڕه‌خنه له دابونه‌ریتى پاشکه‌وتووى کۆمه‌ڵگه بگرێت، به تایبه‌تى ئه‌و نه‌ریتانه‌ى ژن به بچوک و پله‌دوو ده‌بینن.
ئه‌حلام خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه، له‌وانه ئامه‌ڕه‌ش، ئه‌ڵوه‌ن و کۆمه‌ڵه چیرۆکه‌کانی به‌ناوی پرد، هه‌روه‌ها گه‌لێک چیرۆکی بۆ منداڵانیش نووسیوه.
ئه‌حلام مه‌نسور ماوه‌یه‌ک له زانکۆی سلێمانی له کۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان به‌شی ڕاگه‌یاندن وه‌ک مامۆستا وانه‌ى وتووه‌ته‌وه.
ئه‌حلام مه‌نسور ماوه‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌ى (چه‌تر) گۆشه‌نوس بوو، هه‌فتانه وتارێکى ده‌نوسى و بۆچوونه‌کانى خۆى ده‌خسته‌ڕوو، ڕژنامه‌ى چه‌تر ڕۆژنامه‌یه‌کى هه‌فتانه‌ى سیاسى گشتى بوو له‌لایه‌ن کۆمپانیاى چه‌تره‌وه ده‌رده‌کرا، ساڵى ٢٠١٠ تا ٢٠١٢ به‌رده‌وام بوو.
له کۆتاییه‌کانى ته‌مه‌نیدا به تێکۆشانى ژنانى کورد له‌ناو جوڵانه‌وه‌ى ئازادى کوردستان کاریگه‌ر بوو، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌رچى ئه‌حلام مه‌نسور وه‌سیه‌تى کردبوو، که ئه‌گه‌ر مرد ئه‌وا له قه‌ندیل بنێژرێت، به‌ڵام ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ى له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه جێبه‌جێ نه‌کرا و برایه‌وه بۆ خانه‌قین به‌خاکسپێردرا.