سبه‌ینێ ساڵح موسلیم ده‌برێته‌ دادگه‌

ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌ و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م كه‌ له‌سه‌ر داوای توركیا له‌ پراگ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، بڕیاره‌ سبه‌ینێ ببرێته دادگه‌.

له‌ دانیشتنی سبه‌ینێی دادگه‌ی پڕاگدا، ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ساڵح موسلیم بڕیار ده‌درێت.

پڕۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌ ساڵح موسلیم له‌ دادگه‌ی پڕاگ، سبه‌ینێ (سێشه‌ممه‌) كاتژمێر ١١:٠٠ له‌م ناونیشانه‌ به‌ڕێوده‌چێت: Pragûe Mûnîcîpal Coûrt (Městský soud v Praze) Spalena 2, 12000 

له‌ دوێنێوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كوردستانیان و دۆستانیان بۆ پشتگیریی ساڵح موسلیم ڕوویان له‌ پڕاگی پایته‌ختی چیك كردووه‌. بڕیاره‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كوردستانیان چاودێری دانیشتنی دادگه‌ بكه‌ن.

 

s.m