سلێمانی، لە دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین گردبوونەوەیەک ئەنج
لە بەرامبەر ھێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین گروپی دەنگی شەقام گۆبونەوێکیان ئەنجامدا
لە بەرامبەر ھێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین گروپی دەنگی شەقام گۆبونەوێکیان ئەنجامدا
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کاتژمێر ١:٣٠ لە پارکی نالی شاری سلێمانی، لەلایەن گرووپی دەنگی شەقام لەبەرامبەر ھێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیەک سازکرا.
بەرھەم سەردار، چالاکوانی مەدەنی بەیاننامەی گردبوونەوەکەی خوێندەوە کە تێیدا ھاتبوو: لە باشوری کوردستانەوە بە دەنگێکی زوڵاڵ و کوردانە دەڵێین بەڵێ بۆ ئازادی نەفرەت لە تیرۆر و داگیرکاری و ڕەشەکوژی.

باس لەوەشکرابوو:"بە ڕۆژی ڕووناک و بە بەرچاوی ھەموو دونیاوە سوپای تورک و دەسەڵاتدارانی تورکیا ئازادیخوازان لە باکور سەرکوت و زیندانی دەکەن و بەوەشەوە نەوەستاون و سنوربەزێنی دەکەن و پەلاماری ڕۆژئاوای کوردستان دەدەن و داعش ئاسا دەیانەوێت قەسابخانەیەکی مرۆیی دروست بکەن و ڕقی گڵاو و دۆڕاوی خۆیان لە ناوچە ئازادکراوەکانی ڕۆژئاوا خاڵی بکەنەوە".
ئاماژەش پەوەدرابوو:"بەڵام ناتوانن چونکە کوڕان و کچانی عەفرین بەڵێنی مەرگیان داوە بە خوێنی خۆیان لافاوی ڕاماڵینی دوژمنان بەرقەراربکەن، لێرەوە ئیدانەی ئەو ھێرشە دڕندانە دەکەین و داوە لەسەرجەم دڵسۆزان و خەمخۆران دەکەین ھاوخەم و پشتیوانی عەفرین بنھو پێویستە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان چیدی دەستەپاچە و بێدەنگ نەبن و ڕێگربن لەو کاولکاری و داگیرکارییەی تورک".
لە کۆتایشدا باس لەوەکرابوو:"عەفرین وەک کۆبانێ قەڵای خۆڕاگریە و دەبێتەگۆڕی دوژمنان".


