سلێمانی ١١ تۆن ھاریكاریی پزیشکی ڕەوانەی عەفرین دەکات
دوای ئەوەی ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوون لە کۆکردنەوەی هاریكارییه پزیشکییەکان، لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ١١ تۆن ھاریكاریی پزیشکی ڕەوانەی عەفرین دەکات.
دوای ئەوەی ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوون لە کۆکردنەوەی هاریكارییه پزیشکییەکان، لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ١١ تۆن ھاریكاریی پزیشکی ڕەوانەی عەفرین دەکات.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا، بە درووشمی «عەفرین ناکەوێت» کەمپینێک لە لایەن لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هاریكاریی پزیشكی بۆ عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندرا. بە وتەی بەشدارانی کەمپینەکە توانیویانە بڕی ١١ تۆن پێداویستی و دەرمانی پزیشکی کۆبکەنەوە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مارس\ ١٠ی ڕه‌شه‌ممه ڕێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له بینای ڕێکخراوی مانگی سووری کوردستان لە شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، ڕەوانەکردنی هاریكارییه‌كانیان بۆ کانتۆنی عەفرین ڕاگەیاند.
ھاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەکە ڕایگه‌یاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی کەمپینەکەدا نزیکەی ١١ تۆن هاریكاریی پزیشکی بۆ عه‌فرین کۆکراوەتەوە.
ماوەی ٤٢ ڕۆَژە ھێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی ھاوپەیمانی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین بەردەوامه. لەو چوارچێوەیەشدا گەلی کورد لە چەندین ناوچه و هه‌رێمی كوردستان و هه‌نده‌ران به‌شێوازی جیاجیا پشتگیری له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
s.m