سه‌زای ته‌مه‌للی، كه ئه‌مڕۆ له ته‌ك په‌روین بووڵدان له سێیه‌مین كۆنگره‌دا، به كاندیدی هاوسه‌رۆكی نوێی پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په دیاری كرا، به سڵاوكردن له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی به وتاره‌كه‌ی كرد.
سه‌زای ته‌مه‌للی له هۆڵی كۆنگره وتی:
«به هه‌زاران هه‌ڤاڵی ئێمه كه ده‌بوایه له لای ئێمه بن، له لامان نین. زیاتر له ١٠ هه‌زار هه‌ڤاڵی ئێمه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ركراون. زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان بڕیاری زیندانی كردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. به‌هۆی ئه‌وه نه‌گیراون كه تاوانیان كردووه، به‌ڵكو ئاره‌زووییه‌كیان هه‌بوو بۆیه گیراون. ئێمه ده‌ست له‌و ئاره‌زووه‌ی خۆمان به‌رناده‌ین. ئه‌م كۆنگره‌یه چه‌سپاندنی ئه‌وه‌یه. ئێمه سڵاو له‌وانه ده‌كه‌ین كه ئه‌م ئاره‌زووه‌یان دروست كرد و ڕێگه‌یان بۆ ئێمه كرده‌وه. سڵاو له ئیمڕاڵی، له ڕێزدار ئۆجالان. سڵاو له‌وانه‌ی كه له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م كاروانه‌ن و قه‌ت لێی دانه‌بڕان. سڵاو له هاوسه‌رۆك فیگه‌ن و هاوسه‌رۆك سه‌ڵاحه‌دین كه له نێوچاوانی ئه‌م زوڵمه ده‌نواڕن.»
ته‌مه‌للی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند: له ساڵانی ڕابردوودا دوو وێنه‌ی گرنگ ده‌ركه‌وتوون: یه‌كێكیان وێنه‌ی ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥ بوو، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان وێنه‌ی شه‌ڕ و هه‌ژاری بوو كه به كۆمه‌ڵكوژی پرسووس ده‌ستی پێكرد. ناوبراو وتی: له‌پێش گه‌لانی توركیا دوو بژارده هه‌ن: یان وێنه‌ی هیوا، یانیش وێنه‌ی فاشیزم.
سه‌زای ته‌مه‌لی ڕایگه‌یاند: هه‌ده‌په وێنه‌ی دووه‌م ده‌دڕێنێ، با هیچ كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت.
«به لابردنی پارێزبه‌ندییه‌كان، به یاسایی كردنی باری نائاسایی، به قه‌یومكردن (ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن)ی كوردستان چوونه ڕیفراندۆمه‌وه. له‌و ڕیفراندۆمه‌دا، به ساخته‌كاری سه‌ر سندووقه‌كان، ئه‌گه‌ر چی ده‌نگی -نا- سه‌ركه‌وتووبوو، به‌ڵام ده‌نگی -ئه‌رێ-یان پیشاندا. ئه‌م گۆڕینه‌ی ده‌ستووری ڕژێم به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه ڕێی له‌به‌ر ڕژێمی قۆرخكار كرده‌وه. ده‌یانه‌وێ ئه‌و ڕژێمه به فاشیزم ڕێكخه‌ن.»
ته‌مه‌لی بانگه‌وازی له هه‌موو دۆستان كرد له ئه‌ورووپا پشتگیری هه‌ده‌په بكه‌ن و فاشیزم هه‌ڵوه‌شێنن. ناوبراو گوتی: كاتێك ئه‌ورووپا ڕووداوه‌كانی توركیا بكاته بابه‌تی دانوستان و سه‌وداكاری، ڕێكخستنی فاشیزم له توركیا خێراتر ده‌كات. ئه‌ورووپا باشتر ده‌زانێ ڕێی بۆ چی كردۆته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه بانگه‌وازی ده‌كه‌ین له ته‌ك گه‌لان بن.
ته‌مه‌للی سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر هه‌وڵدان بۆ داگیركردنی عه‌فرین و وتی: ئه‌مڕۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی گاڵته به ئه‌قڵی مرۆڤ بكه‌ن ناوی «چلی زه‌یتوون» له هه‌وڵی داگیركردنی عه‌فرین ده‌نێن و باخچه‌كانی زه‌یتوون بۆمباران ده‌كه‌ن.
سه‌زای ته‌مه‌للی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: هه‌موومان پێكه‌وه، به هۆشمه‌ندیی دێمۆكراتیی ڕادیكاڵ له‌گه‌ڵ كورد، تورك، عه‌له‌وی، سوننی، ڕۆم، مه‌سیحی به ئه‌قڵی تێكۆشانی چینایه‌تی، كۆمه‌ڵگه ڕێكده‌خه‌ین. ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو رێكخستنه‌كانمان له گه‌ڕه‌ك، كارگه و زه‌وییه‌كان ده‌چنه لای گه‌ل.
«ئێمه ڕێبواری هیواین، كه‌سانێك بگه‌ڕێنه‌وه‌ش، ئێمه له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆمان ناگه‌ڕێینه‌وه. ئێمه بوێر و به‌بڕیارین. له‌بیرنه‌كه‌ن، ئێمه مافدارین و به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین.»
ش. م