سوپای تورکیای داگیركهر، ناوەندی مانگی سووری کوردستان-ی تۆپباران کرد
سوپای تورکیای داگیركهر و چەتەکانی هاوپەیمانی کە بە کۆمەڵکوژ کردنی هاوڵاتیانی سیڤیل لە هەوڵی پێشڕهوی دان بۆ عهفرین، بینای ناوەندی مانگی سووری کوردستانیان تۆپباران کرد.
سوپای تورکیای داگیركهر و چەتەکانی هاوپەیمانی کە بە کۆمەڵکوژ کردنی هاوڵاتیانی سیڤیل لە هەوڵی پێشڕهوی دان بۆ عهفرین، بینای ناوەندی مانگی سووری کوردستانیان تۆپباران کرد.
ناوەندی مانگی سووری کوردستان لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین، بوو بە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای تورکیای داگیركهر. سوپای داگیركهر لە ڕۆژانی سەرەتای هێرشەکانیشدا، ئامبوڵانسێکی فریاگوزاری ئەو ڕێکخراوەی کردبووه ئامانج.
ڕێکخراوی مانگی سووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری بۆخووم-ی ئەڵمانیا دامەزرا. ئەو ڕێکخراوە به مەبەستی گەیاندنی هاریكاریی مرۆیی بە هاوڵاتیانی کوردستان، بە پێی توانا و لە ئەگەری هەر لێقەومانێکی سرووشتی یاخود هێرشی داگیرکاریی دهوڵهتانی سەردەست، لەسەر بنەمای بەها و پێوەرە جیهانییەکان، دامەزراوە. مانگی سووری کوردستان لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستانەوە، بهردهوام هاریكاریی مرۆیی پێشكهشی خهڵكی لێقهوماو و زیانلێكهوتووی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا دهكات.
ش. م