سوپای تورکیا بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی ناوچەکانی جندرێس و شه‌را
جارێکی دیكه تۆپخانەکانی تورکیا دەستیان كرده‌وه بە تۆپبارانی ناوچه‌كانی جندرێس و شه‌رای عەفرین.
جارێکی دیكه تۆپخانەکانی تورکیا دەستیان كرده‌وه بە تۆپبارانی ناوچه‌كانی جندرێس و شه‌رای عەفرین.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٧ی شوبات/ ١٨ی ڕێبەندان، سوپای تورکیای داگیركه‌ر له تۆپخانەكانییهوه هێرشێكی قورسی کردە سەر هه‌رێمی عەفرین.
سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە لەو هێرشانەدا جارێکی دیکە سوپای داگیرکەری تورکیا، ماڵی هاوڵاتیانی کردۆتە ئامانج. تا سازکردنی ئەم هەواڵە زانیاریی ورد ده‌رباره‌ی زیانه گیانییەکان لەبەردەستدا نییه.
به‌هۆی هێرشه‌كانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی ئەردۆغان، تا ئێستا سەدان هاوڵاتی شەهید و برینداربوون. چەندین گوند، قوتابخانە، مزگەوت و شوێنه‌واری مێژوویی چەند هەزار ساڵە وێران كراون.
ش. م